»  هەمەڕەنگ
دكتۆر موزه‌فه‌ر به‌رتوما.. كوردێك له‌ ناسا


دكتور موزه‌فه‌ر به‌رتوما ئه‌و زانا فیزیكیه‌ی به‌ هۆی پسپۆریه‌كه‌یه‌وه‌ گه‌یشته‌ ده‌زگای ناسای ستارگه‌ناسی ساڵی 1941 له‌ گه‌ڕه‌گی گۆرابادی شاری سنه‌ له‌دایكبووه‌و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی هه‌ر له‌ سنه‌ ته‌واوكردووه‌، دواتر گه‌یشتۆته‌ په‌یمانگه‌ی باڵای تاران و دوای ته‌واوكردنی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئێرانه‌وه‌ ساڵی 1964 ده‌نێردرێته‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو ده‌چێته‌ زانكۆی ویسكۆنسن و له‌فیزیای ئه‌تۆمی ده‌ست به‌ خوێندن ده‌كاته‌وه‌، دوای دوو ساڵ به‌ڵگه‌نامه‌ی دكتۆرا ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و ده‌بێت به‌ ئه‌ندامێكی ستافی وه‌كاله‌تی ناسای ستارگه‌یی ئه‌مریكی.

دواتر له‌سه‌ر داوای هاورێكانی له‌ناسا بڕیاریدا فیزیای پزیشكی ته‌واوبكات و له‌و بواره‌ دكتۆرای بۆرد ورده‌گرێت و ده‌بێته‌ توێژه‌ری ده‌زگای چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه‌ توانی له‌ ماوه‌ی نۆزده‌ ساڵ خزمه‌تكردنی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌ ناسا له‌ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه‌ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ ده‌سته‌به‌ربكات.

ناوبراو له‌دوای رووداوه‌كانی 11ـی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2001 ـه‌وه‌ وه‌ك هه‌ر رۆژهه‌ڵاتییه‌كی تر بووه‌ مایه‌ی گومان و ئه‌ویش چونكه‌ له‌دایكبووی ئێران بوو.. خانه‌نشینی به‌زۆره‌ملێی پێ كرا.

د. موزه‌فه‌ره‌ی به‌رتوما ده‌زگای (جودی) كولتووری دامه‌زراندو گۆڤاری جودی له‌ ئه‌مریكا ده‌رده‌كرد، به‌و ئامانجه‌ی كورد مافه‌كانی ده‌سته‌به‌ر بكات و له‌و جه‌ورو سته‌مه‌ رزگاریبێت كه‌ به‌ ده‌ستی وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه‌ ده‌كێشێت، له‌ ساڵی 2005 و له‌ ته‌مه‌نی 64 ساڵیدا له‌ هه‌نده‌ران كۆچی دوایی ده‌كات و هه‌ر له‌وێ‌ ده‌نێژرێت.

‌ 318 جار بینراوه‌
11/3/2018 12:55:02 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved