»  هەمەڕەنگ
كۆیه‌ رێز له‌ (لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌یلول و ئۆكتۆبه‌ر) ده‌گرێت
ئا / هاوكار سه‌مه‌د

رۆژی دووشه‌مممه‌ی رابرددوو رێكه‌وتی 20/10/2018 رێكخراوی چه‌تر بۆ گه‌شه‌پێدان له‌ هۆڵی چه‌تر له‌ شاری كۆیه‌ ، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ رۆشنبیرانی شاره‌كه‌و نوێنه‌ری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كۆڕێكی بۆ كتێبی لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌یلول سازكردو رێزلێنانی به‌خشه‌یه‌ نووسه‌ری كتێبه‌كه‌.

سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكردو دواتر هاوكار ره‌ندیخانی لێپرسراوی رێكخراوی چه‌تر نوسه‌رو و كتێبه‌كه‌ی به‌ ئاماده‌بووان ناساند، دوای ئه‌وه‌ بورهان حاجی سلێمان، نوسه‌ری كتێبی لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌یلول و ئۆكتۆبه‌ر، پێناسه‌یه‌كی بۆ كتێبه‌كه‌و دۆخی كه‌ركوك له‌ نێوان هه‌ردوو مانگی ئه‌یلول و ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 كردو باسی له‌ رۆڵی نه‌وت وه‌كو جوڵێنه‌ری روداوه‌كان كرد.

پاشان بڕوانامه‌ی رێزلێنانی رێكخراوه‌كه‌ له‌ لایه‌ن به‌رزان شیوه‌جانیه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ نوسه‌ری كتێبه‌كه‌ كرا.پاشان له‌لایه‌ن نوسه‌ره‌وه‌، واژوو له‌سه‌ر كتێبه‌كان كراو پێشكه‌شی ئاماده‌بووانی كۆڕه‌كه‌ كران.

‌ 330 جار بینراوه‌
11/3/2018 12:58:09 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved