»  چز
چز.... جه‌عفه‌ر ئیمنكی ده‌ڵێت .....


* جه‌عفه‌ر ئیمنكی ده‌ڵێت خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو، ... راست ده‌كات سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ ده‌ركردنی سه‌رۆكه‌كه‌ی و ئیقتحام كردنی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سیدا بارزانیه‌وه‌!!!!

* هێشتا پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی تریان وه‌رنه‌گرتووه‌، به‌نیازن سێی تریان بۆ پاشه‌كه‌وت بكه‌ن.. خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت!!

* ده‌ڵێن قائیمولمه‌قامه‌كه‌ی ناوه‌ندی كه‌ركوك بسكه‌ی سمێڵی دێت، گوایه‌ ده‌بێته‌ موحافیز.. ئه‌ی شاره‌كه‌ داگیركراو نییه‌!!

* قایمقامی شه‌نگال وایزانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن به‌ گوڵبارانی ده‌كه‌ن، نه‌یزانی به‌ردبارانی ده‌كه‌ن.. تۆ بڵێی هۆكاره‌كه‌ی چی بێت!!

*یه‌كێك له‌ زیانه‌كانی ئه‌م بارانه‌ی دوایی ئه‌وه‌بوو، سونده‌ی نه‌وت دزینی له‌ كه‌ركوك له‌ بن زه‌وی ده‌رهێنا.. ده‌بوو باشتر داتان بپۆشیایه‌!!

* قارداشه‌كه‌ی پردێ تادوێنێ خۆی به‌ دۆستی كورد ده‌زانی، ئێستا داوا ده‌كات پۆلیس له‌ عه‌ماره‌و به‌سڕه‌وه‌ بۆ پردێ بنێرن، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كورد نه‌بێت.. راستیان وتووه‌ كێ له‌سه‌ره‌وه‌ بێت ئێوه‌ له‌گه‌ڵیدان!!

* ئاری هه‌رسین په‌رله‌مانتاری پارتی ده‌لێت به‌ هۆی ئه‌وه‌ی دوو ساڵ له‌ به‌ره‌ی شه‌ڕ بووین نه‌ماتوانی وه‌كو په‌رله‌مانتار پرۆژه‌كانمان جێبه‌جێ بكه‌ین... راست ئه‌كات ئه‌و بوو نه‌یهێشت شه‌نگال بكه‌وێت!!! 
‌ 806 جار بینراوه‌
11/3/2018 1:12:11 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved