نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  باران
حكومه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی عێراق.. خاڵی له‌ ژنان
ئا / هاوار ستار

 

پاش ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌كرا عێراق به‌ قۆناغی نوێدا تێده‌په‌ڕێت و حكومه‌تێكی نوێی ته‌كنۆكرات پێكدێت به‌ڵام هه‌ر له‌دره‌چوونی په‌رله‌مانتاران و راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ته‌كان ئه‌و حكومه‌ته‌ كه‌وته‌ به‌ر ره‌خنه‌ی چاودێران به‌وه‌ی له‌ راگه‌یاندنی زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كاندا ژنێك نه‌بووه‌ به‌ وه‌زیر و ته‌نانه‌ت گه‌نجیشی تێدا نییه‌.

ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ ژنان و لایه‌نه‌كانی په‌رله‌مان نیگه‌رانیان ده‌ربرٍیوه‌.

ئه‌ڵماس فازڵ بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ (هه‌واڵ)، وتی: “نیگه‌رانیمان ده‌ربڕی و هه‌ر ئه‌و كاته‌ یاداشتێكمان نوسی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌روه‌ها كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیمان ئه‌نجامدا كه‌تێیدا داوامان كرد 25%ی پۆسته‌كان بدرێت به‌ ژن”.

وتیشی: “جگه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كان و په‌رله‌مان داواكراوه‌ پۆستی وه‌زیر و وه‌كیل وه‌زیر و به‌رێوبه‌ره‌گشتیه‌كانیش پشكی ژنی تێدابێت، چونكه‌ له‌سه‌ر ئاستی عێراق ژن له‌ نیوه‌ی پیاو زیاتره‌ و ناكرێ پشتگوێ بخرێت”.

ئه‌ڵماس فازڵ ده‌ڵێت: “ئێستا ئه‌وان باسی یه‌كسانی ده‌كه‌ن و ئێمه‌ باسی ته‌نها 25%ی ده‌ستور ده‌كه‌ین كه‌ جێبه‌جێی بكه‌ن له‌ هه‌مو پۆسته‌كاندا چونكه‌ به‌پێی ده‌ستور ئه‌وه‌ حه‌قی ژنه‌ له‌ عێراقدا”.

ئه‌و خانمه‌ نوێنه‌ری كه‌ركوك و یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رونیكرده‌وه‌: “ئه‌وه‌ی زۆر نیگه‌رانی كردین ئه‌و شه‌وه‌ی كه‌ حكومه‌ته‌كه‌یان راگه‌یاند له‌ 14 وه‌زیری راگه‌یاندراودا ده‌ركه‌وت كابینه‌كه‌ هه‌موی خه‌ڵكی به‌ته‌مه‌نه‌ و ژنی تێدا نییه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه‌سانی گه‌نجی كه‌م تێدایه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ زۆر تێبینیمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌”.

ئه‌ڵماس فازڵ پێی وایه‌ ئه‌وه‌ی رویداوه‌ رێكه‌وتنی پێشوه‌خته‌یه‌ و ده‌ڵێت: “به‌داخه‌وه‌ رێكه‌وتنی سیاسی كوتله‌كان زۆركات واده‌كا كه‌ ژن و گه‌نجی تێدانه‌بێت ئه‌گه‌رچی ژن و گه‌نج پێشنیار كرابوون بۆ كابینه‌ی وه‌زاری نوێ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ كابینه‌یه‌كی پیاوسالاری راگه‌ینرا”.

به‌بۆچونی ئه‌ڵماس ئه‌مه‌ پیشانی ئه‌دا كه‌ حكومه‌تی عیراق له‌ جیاتی بیر له‌ كاری ته‌كنۆكراتی بكاته‌وه‌ به‌ڵام بیری رێكه‌وتنی سیاسی و پیاوسالاری زاڵه‌ به‌سه‌ر حكومه‌تدا و ئه‌مه‌ش بۆ رای گشتی و جیهانیش كارێكی باش نییه‌.

ئه‌و حكومه‌ته‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرا ته‌كنۆكرات نییه‌.

ئه‌میر فه‌خره‌دین چاودێری سیاسی له‌سه‌ر نه‌بوونی ژن له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقی وتی: “ئه‌و حكومه‌ته‌ی به‌ناوی ته‌كنۆكرات بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرا دیاره‌ كه‌ نه‌ته‌كنۆكراته‌وه‌ و نه‌ له‌ ئاست و خواستی گه‌نج و ژنی ئه‌م وڵاته‌یه‌، چونكه‌ تێبینی ده‌كرا كه‌ به‌ سیڤی خه‌ڵك وه‌رگیرێ و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌كرا خه‌ڵك به‌پێی سیڤی وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام نه‌ك ئه‌وه‌ نه‌كرا به‌ڵكو لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌ توندڕه‌وه‌كانی نێو عێراق كاریگه‌ریان زۆربوو له‌سه‌ر پێكهێنانی ئه‌و حكومه‌ته‌”.

ئه‌و چاودێره‌ ده‌ڵێت: “ئه‌و حكومه‌ته‌ یه‌ك وه‌زیری له‌ بواری خۆیدا كارناكات و بڕوانامه‌ و وه‌زاره‌ته‌كان یه‌ك ناگرنه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌ 14 كابینه‌ی وه‌زاری كه‌ دانراوه‌ یه‌ك ژنی تێدا نییه‌ و گه‌نجی تێدانییه‌، ئه‌وه‌ی ده‌یبینین عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م، كاتی پێكهێنانی عێراقی نوێ له‌ دوای روخانی رژێمی سه‌دام، كه‌ ئه‌و كات له‌ ئێستا پێشكه‌وتوتر بوو”.

ئه‌میر خه‌فره‌دین ئه‌وه‌شی وت: “هیچ ئومێدێك به‌م حكومه‌ته‌ نییه‌ چونكه‌ وه‌زیره‌كانی ته‌مه‌نیان له‌ 50 ساڵ و له‌ 60 ساڵیدایه‌ و هیچییان پله‌ وه‌زیریه‌كه‌ی له‌ بواری خۆیدا نییه‌ و ژن له‌و وه‌زاره‌تانه‌ نییه‌ هه‌ربۆیه‌ ئاینده‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌ روون نییه‌”.

‌ 45 جار بینراوه‌
11/3/2018 1:16:18 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved