نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  هەمەڕەنگ
فیلمی جێژوان له‌ چاوه‌ڕوانی 5 فێستیڤاڵدایه‌


كورته‌ فیلمی جێژوان، له‌ ئێستادا چاوه‌روانی به‌شداریپێكردنه‌ له‌ پێنج فێستیڤاڵی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی.

حه‌یده‌ر ئه‌حمه‌د، ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ بۆ دوا لاپه‌ڕه‌ی (هه‌واڵ)  وتی:”چیرۆكی فیلمه‌كه‌ ده‌رباره‌ی عه‌شقه‌، عه‌شقێكی به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یشتوو كه‌ تیایدا دوو عاشق ته‌نها جوانی ده‌بینن له‌ كلتورێكی پڕ رق و جه‌نگ، كچ و كوڕێك كه‌ هیچی تر ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان نازانین ته‌نها ئه‌وه‌ ده‌زانین كه‌ عاشقن، دواتر ناشرینی دێت كه‌ مه‌به‌ست لێی (ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگه‌یه‌) و ده‌ڵێت من باڵاده‌ستم به‌سه‌ر ئه‌م شوێن و زه‌مانه‌و ئه‌وه‌ش منم كه‌ كلتور و زمان و مرۆڤه‌كان به‌گه‌ڕده‌خه‌م و ئاڕاسته‌یان ده‌كه‌م”.

سیناریۆی فیلمه‌كه‌ سابیر ره‌حمانه‌و مونێتر هونه‌ر دیلۆنه‌ و به‌رێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنیش محه‌مه‌د دڵشاده‌، میوزكی فیلمه‌كه‌ش رزگار حه‌مه‌ ره‌وف و ماوه‌كه‌ی13 خوله‌كه‌و 12 كه‌س رۆڵی تێدا ده‌بینن و رۆڵی سه‌ره‌كی خودی ده‌رهێنه‌ره‌كه‌یه‌، جگه‌ له‌ ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمبارس.

به‌وته‌ی ده‌رهێنه‌ره‌كه‌:” فیلمه‌كه‌ نێردراوه‌ بۆ پێنج فێستیڤاڵ له‌وانه‌ش (القمره‌ و  سودان و سوید و فه‌ڵه‌ستین و به‌سره‌)”.

تا ئێستا فیلمه‌كه‌ له‌ هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و كه‌ركوك نمایشكراون، هیچ سپۆنسه‌رێكی نه‌بووه‌ جگه‌ له‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی كه‌ركوك  به‌ تایبه‌ت ماموستایانی به‌شی شانۆ هاوكار ی بوونه‌.

‌ 63 جار بینراوه‌
11/3/2018 1:20:01 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved