نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  شۆک
به‌ڕێوه‌به‌ری مونته‌دای لاوان و وه‌رزشی داقوق: هیچ هاوكاریه‌ك ناكرێن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانه‌وه‌
ئا/ هه‌واڵ

 جاسم محمد رۆبێتان،  به‌رێوه‌به‌ری مونته‌دای لاوان و وه‌رزشی داقوقی سه‌ربه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی كه‌ركوكی سه‌ربه‌ وه‌زاتی لاوان وه‌رزشی عێراق، كه‌ له‌ ساڵی رابردوودا بوه‌ یه‌كێك له‌ به‌رێوه‌به‌ره‌ نمونه‌یه‌كان له‌ سه‌ر ئاستی هه‌مو پارێزگاكانی عیراق وله‌ لایه‌ن وه‌زیری لاوان وه‌رزشی عیراقه‌وه‌ خه‌ڵاتكراو قه‌ڵغانی نمونه‌ییی پێبه‌خشرا،  له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی (هه‌واڵ)ـدا، تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هیچ هاوكاریه‌ك ناكرێن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانه‌وه‌، هاوكات راشیده‌گه‌یه‌نێت:”گه‌نجان به‌راورد به‌ ساڵانی پێشو كه‌متر روو له‌ ناوه‌نده‌كان ئه‌كه‌ن”.

*تا چه‌ند توانیوتانه‌، ببنه‌ ناوه‌ندێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گه‌نجانی نه‌ته‌وه‌ و پێكهاته‌كانی داقوق؟

-وه‌كو مونته‌داكه‌مان توانیومانه‌ ببینه‌ ناوه‌ندێك بۆ سه‌رجه‌م دانشتوانی قه‌زاكه‌ به‌ بێ جیاوازی (ره‌گه‌زی وئاینی وتایفه‌گه‌ری ونه‌ته‌وه‌یی) .

*هیچ رێگریه‌ك له‌ ئیشوكاره‌كانتان هه‌یه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌ی له‌ داقوق هه‌یه‌؟

- تاكو ئێستا هێچ رێگریه‌ك نه‌كراوه‌ له‌ ئیشو كاره‌كانمان وچالاكیه‌كانمان .

* زیاتر ئه‌و كارو چالاكیانه‌ی ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن چین؟

-  ئیشو كاره‌كانمان بریتین له‌ دوو به‌ش (به‌شی لاوان - به‌شی وه‌رزش )

1 -  به‌شی لاوان بریتیه‌ له‌ چالاكیه‌كانی:- ( هونه‌ر به‌ هه‌مو لقه‌كانی - كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ هه‌مو لقه‌كانی - رۆشنبیری به‌ هه‌موو لقه‌كانی - زانستی به‌ هه‌مو لقه‌كانی - كۆمپیوته‌ر وهه‌مو بابه‌ته‌كانی - خولی به‌هێزكردن بۆ خوێندكاران )

-2 به‌شی وه‌رزش به‌م جۆره‌ چالاكیه‌كانی :-

( توپی پێ - باله‌ - سه‌به‌ته‌ - تۆپی سه‌ر مێز - له‌ش جوانی - چاره‌سه‌ری سروشتی - ئاسن - تۆپی ده‌ستی - گۆره‌پان ومیدان - كینگ بۆكسن - كۆنگ فو).

*كه‌موكورتی و پێدایستیه‌كانتان چین ؟

- كه‌مو كورتیمان زۆره‌ وپێویستیمان به‌ پرۆژه‌ی جۆراو جوره‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رده‌وامبین له‌ چالاكیه‌كانمان .

* وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان تا چ ئاستێك هاوكاریتان ده‌كات؟

- وه‌زاره‌تی لاوان ورزش، له‌ كۆتایی ساڵی ٢٠١٣ وتاكو ئیستا به‌هۆی قیرانی داریی و شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریستانی داعشه‌وه‌ هیچ هاوكاریه‌كی ئه‌وتۆی نه‌كردوین له‌ روی پرۆژه‌ و نه‌سریه‌و ته‌نانه‌ت پێداویستی چالاكی مانگانه‌شمان لێ براوه‌ وهه‌ر چالاكیه‌كیش ئه‌نجامی ده‌ده‌ن خۆبه‌خشانه‌یه‌و جێی ئاماژه‌یه‌ هه‌ڵسانگاندنی هه‌مو مونته‌داكانی عێراق له‌ سه‌ر بنه‌مای موباده‌راته‌كانه‌ .

* گه‌نجان تا چه‌ند روو له‌ ناوه‌نده‌كه‌تان ده‌كه‌ن؟

- سه‌باره‌ت به‌ گه‌نجان به‌راورد به‌ ساڵانی پێشو تا راده‌یه‌ك به‌ كه‌می روو ده‌كه‌ن له‌ مونته‌داكه‌مان ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ریٍَته‌وه‌ بۆ كه‌می پێداویستیه‌كانی گه‌نجان له‌ رووی كه‌ره‌سته‌و وئامێرو كه‌لوپه‌لی وه‌رزشی و پێداویسیته‌كانی دیكه‌وه‌.

*ناوه‌نده‌كه‌ی ئێوه‌ چی و چی له‌ خۆ ده‌گرێت ؟

- پێكدێت له‌ دوو به‌شی سه‌ره‌كی ( لاوان - وه‌رزش ) سه‌رجه‌م چالاكیه‌كان له‌ مونته‌داكه‌مان به‌ بێبه‌رانبه‌ره‌، ئامانجی سه‌ره‌كیمان خزمه‌ت كردنی چین و تویژه‌كانه‌ به‌ بێ جیاوازی له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا.

* داواكاریت له‌ گه‌نجانی سنوره‌كه‌تان چیه‌؟

- داواكارم له‌ گه‌نجان وهه‌رزه‌كاران ومنداڵانیش به‌ هه‌مویانه‌وه‌ روو بكه‌ن له‌ مونته‌داكه‌مان ودور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ كافتریاو چایخانه‌كان و ئاگاداری خوێندنه‌كانیان بن به‌ تایبه‌تی له‌م كاتانه‌دا كه‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنه‌.

*دوا وته‌ت

- دوا وته‌مان بۆ هه‌مو خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی داقوق و سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌بێ جیاوازی دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌رگای مونته‌داكه‌مان كراوه‌یه‌ هه‌مو رۆژه‌كانی حه‌فته‌ ( ته‌نها رۆژانی هه‌ینی نه‌بیت ) له‌ كاتژمێری ٨ ی سه‌ر له‌ به‌یانی و تاكو كاتژمێر ٧ی ئێواران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خزمه‌تیان بكه‌ین وبتوانین كاته‌كانیان پڕ بكه‌ینه‌وه‌ به‌ سودوه‌رگرتن له‌ چالاكیه‌كانمان كه‌ هه‌مویان به‌ خۆرایین وسود به‌خشن له‌ هه‌مان كاتدا .

‌ 70 جار بینراوه‌
11/3/2018 1:22:43 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved