»  پەڕەموچ
تیـله‌ ـــــــــــــــــــ چیرۆك
عه‌بدوالڕه‌حیم سه‌ره‌ڕۆ

له‌ چاخانه‌ به‌ساڵاچووه‌كه‌دا هه‌ردوو گه‌نجه‌كه‌ پێكه‌وه‌ دانشتبوون، له‌به‌ر باس و خواس و ده‌رده‌سه‌ریه‌كانی ژیان و رۆتینه‌كانی رۆژگار پیاڵه‌ چاكه‌یان پێ ته‌واونه‌كرابوو، نیوه‌ی چاكه‌یان به‌ ساردی بۆ مه‌گه‌زه‌كزه‌ی مێشه‌كان جێهێشتبوو، زۆر به‌ ته‌وس و گه‌پجاڕه‌یی ده‌یانڕوانییه‌ سه‌رله‌به‌ری ژیان.

له‌ناكاو یه‌كێكیان به‌ گورجی راستبووه‌وه‌و به‌ هاوڕێكه‌ی وت: ده‌هه‌سته‌.. هه‌سته‌ ده‌ی، با پێكه‌وه‌ خۆمان به‌ پووچیه‌كه‌وه‌ سه‌رقاڵ بكه‌ین و كاته‌كه‌مان بكوژین.

پێرمێرده‌كه‌ له‌سه‌ر كورسییه‌ك له‌ سوچه‌كه‌ی تر دانیشتبوو، ته‌زبیحێكی ده‌نك وردی ئه‌بڵه‌قی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو، كه‌نفته‌یی ته‌واوی ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیبوو، له‌ خه‌یاڵی خۆیدا ته‌مه‌نی به‌ قه‌رز له‌ خدر وه‌رده‌گرت.

له‌ژێر برۆ سپیه‌كانیه‌وه‌ به‌ تیله‌چاوێك به‌ كزی ته‌ماشایده‌كردن، زۆری پێبوو بۆ وتن، به‌ڵام هه‌ر بێده‌نگی هه‌ڵبژارد.

‌ 451 جار بینراوه‌
11/3/2018 1:34:29 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved