نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
بۆچی دیوانی شیعری شیرو هه‌نگوین-م وه‌گێڕا؟
شلێر ره‌شید

 

وێنه‌كانی ناو كتێبه‌كه‌چ په‌یامێك ده‌گه‌یه‌نن؟

ده‌رباره‌ی وه‌رگێڕانی كتێبی شیعری شیرو هه‌نگوین ی  كچه‌ كه‌نه‌دی به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك هیندستانی روپی كۆر

 

ئامانجم له‌وه‌رگێڕانی كتێبی شیرو هه‌نگوین ناساندنی كتێبه‌كه‌یه‌ به‌ خوێنه‌ری كورد له‌كوردستان و لێره‌ش له‌كه‌نه‌دا و ئه‌وروپاش  مناڵه‌كانمان ئه‌م كتێبه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و ده‌یخوێننه‌وه‌، بۆ دایك و باوكه‌كان نه‌زانن مناڵه‌كانیان خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی چ جۆره‌ كتێبێكن بۆچی ئه‌م كتێبه‌ بووه‌ به‌ مۆدێل و زۆر باس ده‌كرێت و كڕیاری زۆره‌، بابزانین باس له‌چی ده‌كات؟

من بڕوام به‌وه‌ نییه‌ كه‌ كتێبێك خه‌ڵاتی نۆبڵ و مان بوكه‌رو خه‌ڵاتی دامه‌زراوه‌ جۆراوجۆره‌كانی پێبدرێت و.. پڕ فرۆشترین كتێب بێت له‌بازاڕدا، ئیتر شایانی ئه‌وه‌یه‌ بخوێندرێته‌وه‌و ئه‌وه‌ كتێبێكی باشه‌و خزمه‌ت ده‌كات. چونكه‌ ئه‌مانه‌ش به‌ده‌ر نین له‌ كاری گه‌نده‌ڵی. جاری وایه‌ كتێبێك خه‌ڵات وه‌رده‌گرێت یه‌ك زه‌ره‌ش خزمه‌ت به‌ مرۆڤایه‌تی ناكات شتێك فێری خوێنه‌رناكات، ته‌نها كات كوشتن و مێشك گه‌نده‌ڵ كردنه‌، به‌بۆنه‌ی ریكلامی درۆزنانه‌ی میدیاكانه‌وه‌ ده‌بێته‌ پڕفرۆشترین كتێب و به‌بۆنه‌ی پاڕانه‌وه‌و گریان و خۆبچوككردنه‌وه‌و راكێشانی به‌زه‌یی ده‌زگاكان بۆخۆت و دڵپێسوتان و له‌ڕێگه‌ی ناسیاوی واسته‌كردنه‌وه‌ ئه‌م خه‌ڵاتانه‌ ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهاتنی هه‌یه‌.

له‌م وڵاتانی ئه‌مریكاو رۆژئاوا كتێبێك بنوسه‌ له‌سه‌ر ژن كوشتن و سته‌می سێكسی و لێدان له‌ژنان له‌لایه‌ن باوك و براو مام و خاڵ و....هتد له‌سه‌ر هه‌ژاری و ره‌ش و رووتی و له‌برسا مردن .... باشترین خه‌ڵات ده‌كرێیت، حوكمڕانه‌كانی دنیای ئه‌مریكاو رۆژئاوا زۆر دڵخۆش ده‌بن به‌و هه‌واڵانه‌ ده‌ڵێن ئه‌ها وڵاتی ئێمه‌ چه‌ند سه‌لامه‌ته‌  وه‌رن سه‌یری كێشه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵات و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌ن خه‌ڵك له‌ چ مه‌ینه‌تییه‌كدا ده‌ژین.

هه‌میشه‌ میدیاكان وڵاتی سودان و سۆماڵ و ئه‌ریتیریا و... نیشانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن، ئه‌و مناڵانه‌ نیشان ده‌ده‌ن كه‌ له‌برسا پێستیان به‌سه‌ر ئێسكیانه‌وه‌ وشك بووه‌ته‌وه‌و مێش تێیان ئاڵاوه‌و چڵكن و ته‌پ وتۆزاوی و روو قوت وپێپه‌تین و فرمێسك به‌ چاووه‌كانیاندا دێته‌خواره‌وه‌.

كتێبی شیرو هه‌نگوین كتێبی ئیرۆتیك و سێكس نییه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ باسی ئه‌و مه‌ینه‌تییانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ڕووی توندوتیژی سێكسسیه‌وه‌ رووبه‌ڕووی ژن ده‌بێته‌وه‌، باسی ئه‌و دیاردانه‌ ده‌كات كه‌ ژن والێده‌كات شه‌رم بكات له‌و حاڵه‌تانه‌ی به‌سه‌ر ژنێتییاندا دێت، جه‌سته‌ جه‌سته‌ی ژن خۆیه‌تی زانیارییه‌كی ده‌رباره‌ی نییه‌.

خۆ ئه‌م وڵاتانه‌ش پڕه‌ له‌دواكه‌وتووی به‌بۆنه‌ی هه‌بوونی خه‌ڵكی دواكه‌وتوو پیاده‌كردنی هه‌مان كلتورو سیستمی دواكه‌وتوی وڵاتی خۆی و ناو خێزانی خۆی. له‌م وڵاتانه‌ به‌ هه‌زاران ژنه‌ مامۆستای له‌چك به‌سه‌ر هه‌یه‌ ئه‌و كلتوره‌ دواكه‌وتووه‌ی كه‌له‌ژێر له‌چكه‌كه‌یه‌تی پێشكه‌ش به‌ قوتابیان ده‌كات، له‌ژێر ناوی وڵاتی فره‌ كلتوری و رێزگرتنی كلتوری جیاجیاو رێزی هه‌موو ئاینێك كه‌س بۆی نییه‌ بڵێ ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌، كه‌سیش خۆی ناخاته‌ ژێر ئه‌و به‌رپرسیارییه‌وه‌ چونكه‌ ده‌نگیان له‌ده‌ست ده‌چێت.

چه‌ندین ساڵه‌ هه‌وڵ ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌نهه‌جی خوێندنی ته‌ندروستی كه‌مێك گۆڕانی به‌سه‌ردابێت، كه‌مێ باسی روونتری تیابێت بۆ قوتابیان و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی مێشكیان به‌ ته‌واوی بداته‌وه‌ كه‌ سه‌ریان لێیی سوڕماوه‌، كه‌مێ به‌ وێنه‌ی زیاترو روونتر نیشانی مناڵی بدات كه‌ چۆن مناڵ دروست ده‌بێت و چۆن دێته‌ به‌رهه‌م، دوای چه‌ند ساڵ هه‌وڵ و كۆبوونه‌وه‌و قسه‌وباس له‌سه‌ری توانرا مه‌نهه‌جێكی رێك دابنرێت بۆ مناڵان، به‌ڵام دایك وباوكانی وڵاته‌ موسڵمانه‌كانی وه‌كو سۆماڵ وسودان و ئه‌ریتیریا و كه‌مبۆدیاو چین و ... هه‌موو مانیان گرت كه‌ ئه‌و مه‌نهه‌جه‌ لابرێت.

هه‌رچی مامۆستای له‌چك به‌سه‌ر هه‌یه‌ مانیانگرت كه‌له‌ پۆلدا ئه‌و وانه‌یه‌ نه‌وترێته‌وه‌، وتیان ئێمه‌ ئاماده‌نین وانه‌ی له‌م جۆره‌ به‌مناڵان بڵێینه‌وه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو مانگرتنه‌ مه‌نهه‌جه‌كه‌ ئاماده‌ بوو كتێبه‌كه‌ چاپكرا به‌ڵام وه‌زیری كه‌نه‌دا ده‌گ فۆردی گه‌مژه‌ ره‌تی كرده‌وه‌، به‌و ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ هه‌زاران ده‌نگ ده‌باته‌وه‌، بۆ ئه‌و ده‌نگ گرنگه‌ نه‌ك پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌، بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ چه‌ند گه‌مژه‌بێ نانی ئه‌و له‌ زیاد بووندا ده‌بێ و پێگه‌ی ئه‌و به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌.

بۆمن ئه‌م كتێبه‌ به‌شێكی گرنگی تێدایه‌ كه‌ شه‌رم له‌جه‌سته‌ی خۆت نه‌كه‌یت خۆت به‌كه‌م نه‌زانیت له‌ حاڵه‌ته‌كانی ناشیرینی جه‌سته‌و ناڕێكی له‌ش و لارو له‌وه‌ی كه‌ جه‌ستیه‌كی توكنت هه‌بێ یان لوتێكی زل و قولابیت هه‌بێ، شه‌رمنه‌كه‌یت ئه‌گه‌ر جه‌سته‌یه‌كی سپیت نییه‌، شه‌رم نه‌كه‌یت له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌شوێنێكی گشتیدا سوڕی مانگانه‌ت سودفه‌ ده‌ستیپێكردو گیانت پیس بێت.

ئه‌م كتێبه‌ ناڵێ بڕۆ جه‌سته‌ی خۆت رووت بكه‌وه‌و نیشانی خه‌ڵكی بده‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌ڵێ پێت خۆشه‌ چۆن بیت به‌وجۆره‌به‌، باسی ئه‌زمونی سته‌می سێكسی خۆی و دایكی و ژنانی ده‌وروبه‌ری خۆی ده‌كات كه‌ سه‌ده‌ دوای سه‌ده‌ دووباره‌ بووه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌موو دنیادا و به‌تایبه‌ت له‌وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سه‌ درێژه‌ به‌ژیان بده‌ كه‌ خۆشی ده‌وێیت، ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ بوونی نه‌ما، باشتره‌ جیابیته‌وه‌، دابڕان باشترین چاره‌سه‌ره‌، بۆخۆتان بخه‌ڵه‌تێنن یه‌كترتان خۆش نه‌وێت وایده‌رخه‌ن كه‌ یه‌كترتان خۆش ده‌وێت.

به‌ڕای من بێشه‌رمیش شتێكی ئاسایی نییه‌، كه‌شه‌رم له‌هیچ نه‌كرێت، زۆر شت هه‌یه‌ جێگه‌ی شه‌رم و شه‌رمه‌زارییه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و له‌ زۆر رووه‌وه‌.

نیشاندانی هه‌ندێ شوێن له‌جه‌سته‌ی ژن وپیاو جێگه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌ و كارێكی قێزه‌ونه‌. چه‌پڵه‌لێدان بۆ رژێمێكی فاشست و سه‌ركوتكه‌ر، نمایشكردنی سفره‌یه‌كی پڕخواردن له‌ فه‌یسبوك وتۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ساندویچێك و قه‌پ لێدانی له‌به‌رده‌م مناڵ و گه‌وره‌ی برسی، نمایشكردنی ئاڵتون و به‌جامخانه‌كردنی جه‌سته‌ت. پاڕانه‌وه‌و ماستاوكردن و مه‌رایی بۆ كه‌سانی تر.

‌ 170 جار بینراوه‌
11/3/2018 1:36:50 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved