»  وەرزش
بۆ یه‌كه‌مجار یاری باسكه‌ له‌ سه‌ر ئاستی تاك له‌ كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ده‌چێت


خوێندنگه‌ی  به‌هره‌مه‌ندانی تۆپی  باسكه‌ له‌ كه‌ركوك و به‌ هاوكاری  یه‌كێتی باسكه‌ی كه‌ركوك رۆژی 27/10/2018 و له‌ هۆڵی چالاكی وه‌رزشی قوتابخانه‌كانی كه‌ركوك، پاڵه‌وانێتی (1*1) له‌ تۆپی باسكه‌ ئه‌نجامداو 27 یاریزان به‌شدارییان تێدا كرد .

سه‌باره‌ت به‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی، محه‌مه‌د ره‌حیم سه‌رپه‌رشتیاری خوێندنگه‌ی به‌هره‌مه‌ندانی باسكه‌ بۆ (هه‌واڵ ) وتی: " پاڵه‌وانێتییه‌كه‌  یه‌كه‌مینجاره‌ له‌ عێراق ئه‌نجامده‌درێت و به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی له‌ هه‌ندێ وڵاتی عه‌ره‌بی وه‌كو ئوردون و لوبنان ئه‌نجامده‌درێت ". هه‌روه‌ها وتی " ماوه‌ی هه‌ر یارییه‌ك پێنج خوله‌كه‌و گه‌ر یاریزانێك 11 خاڵی تۆمار كرد به‌ براوه‌ ئه‌ژمار ده‌كرێت و گه‌ر یه‌كسان بوون كاتێكی زیاد كراو ده‌درێت و هه‌ر یاریزانێك خاڵێك یان دوو خاڵی تۆمار كرد ئه‌وه‌ به‌ براوه‌ ئه‌ژمار ده‌كرێت "

محه‌مه‌د ره‌حیم، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:" ئامانجی سه‌ره‌كی له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ ده‌رخستنی توانا هونه‌رییه‌كانی یاریزانانه‌ كه‌ ره‌نگه‌ له‌  یاری تیپدا  ئه‌و توانایانه‌ به‌ده‌ر نه‌كه‌ون ".

‌ 500 جار بینراوه‌
11/3/2018 10:26:42 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved