»  وەرزش
ره‌وه‌ند فه‌تاح .. تاكه‌ ناوبژیوانی كه‌ركوكه‌ له‌ خولی فوتساڵی عێراق


 یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق تاقیكردنه‌وه‌ی بۆ ناوبژیوانی فوتساڵ كرد بۆ به‌شداریكردنیان له‌ به‌ڕێوه‌بردنی خولی فوتساڵی نایابی عێراق و له‌ شاری كه‌ركوك ته‌نها ره‌وه‌ند فه‌تاح تاقیكردنه‌وه‌كانی به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدا.

سه‌باره‌ت به‌ تاقیكردنه‌وه‌كان  ره‌وه‌ند فه‌تاح بۆ ( هه‌واڵ )، وتی " له‌ رۆژی 6/10/2018 تاقیكردنه‌وه‌  كرا بۆ خولی نایابی عێراق له‌ شاری به‌غداو به‌ به‌شداری 60 ناوبژیوان ئه‌نجامدراو له‌ شاری كه‌ركوك و كوردستان ته‌نها من به‌شداریم تێداكردو دواتر له‌ 11/10تاقیكردنه‌وه‌ بۆ ناوبژیوانانی كه‌ركوك و كوردستان له‌ سلێمانی به‌ به‌شداری 12 ناوبژیوان ئه‌نجامدرا كه‌ شه‌شیان ناوبژیوانی كه‌ركوك بوون ".

هه‌روه‌ها وتی" تاقیكردنه‌وه‌كان بریتیبوون له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی پراكتیكی و تیۆری و ده‌بوو له‌ هه‌ردوو تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌ركه‌وتوو بیت ئه‌وسا بۆت هه‌یه‌ یارییه‌كانی خولی عێراق به‌ڕێوه‌به‌ریت ".

ره‌وه‌ند ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:" له‌ تاقیكردنه‌وه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو بوو كه‌ له‌ شاری به‌غداد به‌ڕێوه‌چوو، له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی شاری سلێمانیش ته‌نها یه‌ك ناوبژیوان سه‌ركه‌وتوو بوو ئه‌ویش خه‌ڵكی شاری رانیه‌یه‌ "

له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا ره‌وه‌ند وتی:" به‌ پێی ئه‌نجامه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان ته‌نها من ده‌توانم یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق به‌ڕێوه‌به‌رم "

‌ 512 جار بینراوه‌
11/3/2018 10:28:12 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved