»  وەرزش
دوو یاریزانی تۆپی سه‌رمێزی كه‌ركوك له‌ خولی توركیا یاری ده‌كه‌ن


دوو یاریزانی  تۆپی سه‌رمێزی شاری كه‌ركوك  له‌ ئێستادا وه‌كو پیشه‌گه‌ر له‌ خولی توركیا یاری ده‌كه‌ن.

عومه‌ر ئه‌یاد یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی سه‌رمێزی عێراق و یانه‌ی سلێمانی بۆ ( هه‌واڵ ) وتی:" له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د زیاد به‌ پێی گرێبه‌ستێك له‌ خولی توركیا ركابه‌ری ده‌كه‌ین ".

هه‌روه‌ها وتی " من بۆ یانه‌ی (چۆڵۆم ) و محه‌مه‌د زیاد بۆ یانه‌ی ( ئه‌نتاڵیا )  یاری ده‌كه‌ین و گرێبه‌سته‌كه‌مان بۆ ماوه‌ی ساڵێك ده‌بێت ".

سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیكردنیان به‌ یانه‌ توركیه‌كان ئه‌و یاریزانه‌  ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد:" ئه‌و دوو یانه‌یه‌  ماوه‌یه‌كه‌ چاودێری ئه‌نجامه‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌ رێی دكتۆر لوئه‌ییه‌وه‌ بوو كه‌ خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك و نێشته‌جێی ئه‌و وڵاته‌یه‌".

جێی باسه‌ پێشتر هه‌ردوو یاریزان، یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی سۆلاف بوون.

‌ 518 جار بینراوه‌
11/3/2018 10:32:31 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved