»  کوردستان
بەرەی نیشتمانی دژی داگیرکاری بۆ ئەمریکا: ئه‌م بڕیارەی تورکیا زیاتر بۆ سەرکێشی و ملهوڕیی و شەڕانگێزیی هاندەدات


بەرەی نیشتمانی دژی داگیرکاری بۆ ئەمریکا: ئه‌م بڕیارە تورکیا زیاتر بۆ سەرکێشی و ملهوڕیی و شەڕانگێزیی هاندەدات


بەرەی نیشتمانی دژی داگیرکاری سەبارەت بە بڕیاری ئەمریکا دەرهەق بە سێ سه‌ركرده‌كه‌ی PKK راگەیەنراوێك بڵاده‌كاته‌وه‌ و تیایدا ده‌ڵێت " رایدەگەیەنین ئەم بڕیارەی ئەمریکا، وڵاتی تورکیا زیاتر هاندەدات بۆ سەرکێشی و ملهوڕیی لە پێشێلکردنی مافی گەلان و مافی مرۆڤ و شەڕانگێزیی".

ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌

راگەیەنراوی بەرەی نیشتمانی سەبارەت بە بڕیاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەرهەق بە سێ کەسایەتی ئازادیخواز

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بڕیارێکی نادروستدا رایگەیاند خەڵاتی هەر کەس و لایەنێک دەکات شوێنی سێ تێکۆشەری ئازادیخوازی پەکەکە ئاشکرا بکات بەمەبەستی دەستگیرکردنیان.
وەک بەرەی نیشتمانی دژی داگیرکاری رایدەگەیەنین ئەم بڕیارەی ئەمریکا، وڵاتی تورکیا زیاتر هاندەدات بۆ سەرکێشی و ملهوڕیی لە پێشێلکردنی مافی گەلان و مافی مرۆڤ و شەڕانگێزیی.
لە جیاتی ئەوەی هەوڵی ئازادکردنی ئەو سەدان پەرلەمانتارو سەرۆک شارەوانی و رێبەرو ئازادیخوازو چالاکانی مەدەنی بدات کە لە زیندانە تاریکەکانی تورکیا ئازادیی و ژیانیان لێ زەوتکراوە، 
لەجیاتی هاندانی تورکیا بۆ دەستکردنەوە بە پرۆسەی ئاشتی لەنێوان گەلی کوردو دەوڵەتی تورکیا، بەم جۆرە بڕیارە دەرفەت دەدەن کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست قوڵتر ببێتەوە.
دوو مۆراڵی لە مامەڵەی ئەمریکا لەگەڵ هێزەکانی دژ بەتیرۆر ناڕەوایە، چونکە گەلی کوردستان و هێزە ئازادیخوازەکانی قوربانی زۆریاندا لە رووبەڕووبونەوەی تیرۆر لە باشورو رۆژئاوای کوردستان و لە عیراق و سوریا. لەپای پاداشتکردنیان و بەرزنرخاندنی گەلەکەمان، بڕیار لە دژی سەرکردە ئازادیخوازەکان دادەنێن.
داواکارین هەموو لایەن و کەسایەتی و هێزە ئازادیخوازەکان بە ئاشکرا دژی ئەم بڕیارە بوەستنەوە، چونکە ئەم رەفتارە کۆنەستی گەلەکەمانی بریندار کردوەو پێویستە بەهەموانەوە هەڵوێستی هاوبەش و یەکگرتوومان هەبێ.
بانگەواز بۆ یەکڕیزیی نیشتمانی و هاوهەڵوێستی هەموو لایەنە کوردستانیەکان دەکەین لەپێناو راگرتنی زوڵمی هەمە لایەنە لەسەر گەلەکەمان و بزوتنەوەی ئازادیخوازیی کوردستان.
بەرەی نیشتمانی دژی داگیرکاری
۲٠۱۸/۱۱/۹

‌ 787 جار بینراوه‌
11/9/2018 10:01:56 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved