نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
3.5 ملیۆن دۆلار له‌ كۆمپانیایه‌كی ئه‌منی ده‌سه‌ندرێته‌وه‌
هه‌واڵ

 

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئاشكرای كرد، توانیویه‌تی زیاتر له‌ 3.5 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی له‌یه‌كێك له‌ كۆمپانیا ئه‌منیه‌ بیانیه‌كان بگێڕێته‌وه‌ بۆ دامه‌زراوه‌ی گشتی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی.

فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، گروپێكی فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و هه‌واڵانه‌ ده‌ستپێكردوه‌ كه‌ له‌باره‌ی سه‌رپێچیكردن له‌ گرێبه‌ستی نێوان وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ به‌شی فرۆكه‌وانی گشتی یه‌كێك له‌ كۆمپانیا ئه‌منیه‌ بیانیه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، كه‌ئه‌و تیمه‌ سه‌ردانی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدایان كردوه‌و  چاویان به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی گرێبه‌ست كه‌وتوه‌ بۆ زانینی ئه‌و بڕگانه‌ی له‌ناو گرێبه‌سته‌كه‌دا جێبه‌جێ نه‌كراون، ئاشكراشیكرد، كه‌ بڕی نرخی ئه‌و ئامێره‌ ئه‌منیانه‌ی كه‌ده‌بوایه‌ به‌ڕێوشوێنی یاسایی ره‌وانه‌بكرانایه‌ و تا ئێستا ره‌وانه‌ نه‌كراون، 2 ملیۆن و 560 هه‌زار دۆلاره‌.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو، كه‌ بڕی پاره‌ی بڕگه‌ی 22ی گرێبه‌سته‌كه‌ كه‌جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ 1 ملیار و 190 ملیۆن دیناری عێراقیه‌، كه‌به‌پێی ئه‌و بڕگه‌یه‌ ده‌بێت ئه‌و كۆمپانیایه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ل كراوه‌ پابه‌ند بێت به‌ پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ری ئه‌منی و پێشنیاری ئه‌رێنی سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌ی پشكنینی جانتاكات له‌ شوێنی كێشانی جانتاكان، هه‌روه‌ها به‌دیهێنانی بنه‌ما پێوانه‌ییه‌كان له‌ڕێی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر به‌پێی مه‌رجه‌كانی رێكخراوی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی نێوده‌وڵه‌تی.

دوپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ لیژنه‌كه‌ راسپارده‌ی ئه‌وه‌شیداوه‌، ئه‌و بڕه‌ پارانه‌ به‌ قه‌رز له‌سه‌ر كۆمپانیا بیانیه‌كه‌ له‌قه‌ڵه‌م بدرێت، ئه‌گه‌ر راسپارده‌كانی تیمه‌ ته‌كنیكیه‌كه‌ په‌سه‌ندكران.

‌ 733 جار بینراوه‌
11/10/2018 12:22:19 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved