نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
پزیشكانی بێسنور خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیی پێشكه‌ش به‌ شنگالییه‌كان ده‌كات
هه‌واڵ

 

رێكخراوی پزیشكانی بێسنور خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی پێشكه‌ش به‌ دانیشتوانی قه‌زای شنگال ده‌كات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رێكخراوی پزیشكانی بێسنور بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی چالاكییه‌كانی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی سنونێ له‌قه‌زای شنگال ده‌ستپێكردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی دابینكردنی پێویستی به‌په‌له‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی دووه‌می بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كه‌.

مۆریس رامناپس ڕێكخه‌ری مه‌یدانی پزیشكانی بێسنور له‌ سنونی رایگه‌یاندووه‌، “گه‌یشتن به‌ چاودێری ته‌ندروستی له‌ شنگال زۆر زه‌حمه‌ت ببوو به‌هۆی ئه‌و زیانه‌ گه‌وره‌یه‌ی به‌ر دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستییه‌كان كه‌وتبوو و ئاواره‌بوونی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و به‌رده‌وامی ناسه‌قامگیری له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا.”

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێكخراوه‌كه‌ كار ده‌كات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی گه‌یشتن به‌ چاودێریی به‌دواداچوونی سێیه‌می و تایبه‌تمه‌ند، هه‌روه‌ك ٩٠%ی گواستنه‌وه‌كان له‌ شنگاله‌وه‌ بۆ دامه‌زراوه‌كانی ناوچه‌كانی تر له‌لایه‌ن پزیشكانی بێسنوره‌وه‌ پاڵپشتی ده‌كرێن.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ مانگی ته‌موزی رابردووه‌ پزیشكانی بێسنوور ده‌ستیكردووه‌ به‌ پاڵپشتیكردنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی سنونی و تائێستا سه‌ركه‌وتووبووه‌ له‌ ژیانه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌بردنی به‌شی فریاگوزاری نه‌خۆشخانه‌كه‌ كه‌ خزمه‌تگوزاری ئامبۆڵانس له‌خۆده‌گرێت بۆ گواستنه‌وه‌ و به‌دواداچوونی دواتر.

پریسیلیا گیتاهی سه‌رۆكی تیمی پزیشكی پزیشكانی بێ سنوریش له‌ سنونی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كان له‌ به‌شی له‌دایكبوون له‌ زیادبووندایه‌ له‌وه‌ته‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كه‌یان كردووه‌ته‌وه‌ و له ئێستادا و له‌ هه‌ر هه‌فته‌یه‌كدا به‌تێكڕایی ٢٥ حاڵه‌تی منداڵبوون ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ ده‌زگاكه‌.

هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌گه‌ڵ كۆتایی ئه‌مساڵدا رێكخراوی پزیشكانی بێسنور خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌ندروستی ده‌روونیی له‌ سنونی ده‌ستپێده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ڕێژه‌ی به‌رزی پێویستی بۆ ڕاوێژی ده‌روونیی په‌یوه‌ندیدار به‌ نه‌هامه‌تی و چاودێریی پزیشكی ده‌روونیی و چاره‌سه‌ری ده‌روونیی به‌ ده‌رمان بۆ نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌.

‌ 736 جار بینراوه‌
11/10/2018 12:25:02 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved