نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
یه‌ك ملیۆن عێراقی بۆ هه‌لی كار ده‌گه‌ڕێن
هه‌واڵ

 

نووسینگه‌كانی وه‌زاره‌تی كاری عێراقی تا تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له‌ناو داتاكانی فه‌رمانگه‌ی كارو راهێنانی پیشه‌یی زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن كه‌سیان له‌ هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌ تۆماركردووه‌ كه‌ به‌دوای هه‌لی كاردا ده‌گه‌ڕێن.

عه‌مار عه‌بدولواحید سودانی به‌ڕێوبه‌ری گشتی كارو راهێنانی پیشه‌یی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایده‌كات، فه‌رمانگه‌كه‌یان لیستێكی ئه‌لیكترۆنی ئاماده‌كردووه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌دوای هه‌لی كاردا ده‌گه‌ڕێن، بۆ ئه‌وه‌ی ناوو پسپۆری و جۆری كاره‌كانیان بنووسن تا وه‌زیفه‌یه‌كی گونجاو یان قه‌رز یاخود به‌شداریپێكردنیان له‌ خولێكی پیشه‌یی یان كاركردن له‌كه‌رتی تایبه‌تیان ده‌ستبكه‌وێت.

به‌یاننامه‌كه‌ روونیشكرده‌وه‌:” جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ پێویستی به‌ سنووقی پاڵپشتیكردنی دارایی و به‌رنامه‌و پلانی تۆكمه‌ده‌بێت، هاوبار فه‌رمانگه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی داواكاری دامه‌زراندن (882603) كه‌سی له‌ ره‌گه‌زی نێرو (130097) كه‌سی له‌ ره‌گه‌زی مێ له‌ به‌غداو پارێزگاكانی تر تۆماركردووه‌، كۆی گشتی ده‌كاته‌ (1012700) كه‌س كه‌ بۆ هه‌لی كارو دامه‌زراندن ده‌گه‌ڕێن”.

جێی ئاماژه‌پێكردنه‌ تۆماركردنه‌كان و داتاكان هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان و ئاسته‌كانی خوێندن و پسپۆرییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌.

‌ 862 جار بینراوه‌
11/10/2018 12:27:19 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved