له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت
هه‌واڵ
تائێستا
پاره دزراوه‌كه‌ی مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی خورماتوو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و
دارایی هه‌رێمه‌وه خهرجنهكراوهو به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی له خورماتووش ده‌ڵێت
“له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت”.
تارق
ئه‌حمه‌د، به‌رێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی له خورماتوو، له لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)،
رایگه‌یاند:”سه‌رجه‌م رێكاره‌كانمان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ته‌واو كردووه ئه‌وانیش
رێكاره‌كانیان ته‌واو كردووه‌و له ئێستادا ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كراوه”،
ئه‌وه‌شیخسته‌روو:”دۆسیه‌كه له‌لای لیژنه‌ی یاسای وه‌زاره‌تی داراییه بۆ ئه‌وه‌ی
بزانرێت خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌ییه یاساییه یاخود یاسایی نییه”.
به‌وته‌ی
به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی له خورماتوو، له رابردوو پاره له بهڕێوبهرهێكی
شاری هه‌ولێر دزرا پاره‌كه‌یان بۆ خهرجكرایهوه چونكه ئه‌گه‌ر موچه‌كه نه‌گیشته
ده‌ستی مامۆستا‌و دزرا ئه‌وه یاساییه كه پاره‌كه‌ی پێبدرێته‌وه، هه‌روه‌ها باسی
له‌وه‌شكرد:”ئه‌و بابه‌ته له‌لای لیژنه‌یی یاساییه‌و ئه‌وان بریارده‌ده‌ن كه
پاره‌كه خهرجبكرێتهوه یاخود نه‌كرێت”، وتیشی:”تا ئێیتا بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌و
بابه‌ته نه‌دراوه و چاوه‌روان ئه‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه بریاری له‌سه‌ر بده‌ن”.
تارق
ئه‌حمه‌د، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه بریاره قهربووبكرێتهوه
57 ملیۆن دینار و پاره‌ی 86 مامۆستا و فه‌رمانبه‌ری شاره‌كه‌یه”.
|