»  کوردستان
هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك
هه‌واڵ

 

له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ندین رووداوی كوشتن و دزین و تیرۆر له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی شاری كه‌ركوك روویانداوه‌، له‌ گۆشه‌ی هه‌فته‌ رووداوی كه‌ركوك، پوخته‌ی رووداوه‌كان ببینه‌.

رۆژی چوارشه‌ممه‌31/10،  به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی حه‌ویجه‌، رایگه‌یاند:”بۆمبێكی چێندراو له‌ رێگه‌ی نێوان كه‌ركوك ــ حه‌ویجه‌ نزیك گوندی مه‌حمودییه‌ ته‌قیه‌وه‌و بوه‌ هۆی برینداربوونی هاوڵاتیه‌ك، محمد خالد خلف له‌دایكبووی 1983 كه‌پیشه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌ له‌ فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای تازه‌، گواسترایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی بۆ چاره‌سه‌ركردن.

* هاوكات رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 1/11، به‌شی ئاسایشی گه‌شتیاری له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و بنبڕكردنی تیرۆری كه‌ركوك، رایگه‌یاند:”له‌ناو هۆتێلی (النور) له‌ شه‌قامی ئه‌تڵه‌س نزیك بانكی نور كه‌سێك به‌ناوی عاصی حسێن حه‌سه‌ن 1939 كه‌ پیشه‌ی كاسبكاره‌ كۆچی دواییكردووه‌.

هه‌روه‌ها ده‌وریه‌كی بنكه‌ی پۆلیسی قۆریه‌ و پسپۆرێك له‌ تاوانه‌كان كاره‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌ رێگه‌ی پشكنین و ئه‌نجامه‌كانی دادوه‌ری پزیشكی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوك ده‌ركه‌وت حاڵه‌تی مردنی ئاساییه‌و هیچ تاوانێكی به‌دواوه‌ نییه‌.

هاوكات هه‌مان رۆژ به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی حه‌ویجه‌ رایگه‌یاند، چه‌ته‌كانی داعش چه‌ند تاوه‌رێكی وزه‌ی كاره‌بایان له‌ رێگه‌ی كه‌ركوك حه‌ویجه‌ نزیك گوندی سێحه‌ ته‌قاندۆته‌وه‌و زیانێكی زۆری ماددی به‌ر تاوه‌ره‌كان كه‌وتووه‌.  

*هه‌روه‌ها رۆژی هه‌ینی رابردوو 2/11، بنكه‌ی پۆلیس مولته‌قا رایگه‌یاند:”له‌ زه‌وییه‌كی گه‌شتیاری بۆمبێكی چێننراوی پاشماوه‌كانی داعش له‌ گوندی “مه‌راته‌ صغیره‌”ـی سه‌ر به‌ بنكه‌ی پۆلیسی مولته‌قا به‌ تركتۆرێكدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و بۆته‌ هۆی برینداربوونی جوتیارێك به‌ناوی  شه‌عبان مرزوك صبر حماد 1959، هیچ زیانێكی ئه‌وتۆی به‌دواوه‌نه‌بووه‌.

هه‌روه‌ها پۆلیسی بنكه‌ی یایچی، رایگه‌یاند:”له‌نێوان هه‌ردوو گوندی قه‌ره‌ته‌په‌و گومبه‌دله‌ر، له‌ پشتی كارگه‌ی خشتی ناحیه‌ی یایچی بۆمبێكی چێنراو به‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكابدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و بۆته‌ هۆی برینداربوونی (زگاع محمد عاگوب).

* هاوڵاتی مۆفه‌ق داود سكاڵای به‌رزكردۆته‌وه‌ به‌ دزینی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له‌ جۆری مازدا مۆدیل 1991 و ژماره‌ 69702 كه‌ركوك تایبه‌ت، له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا، ساڵنامه‌كه‌ی به‌ناوی داود خلف سلیمان و له‌لایه‌ن به‌شی نه‌هێشتنی دزینی ئۆتۆمبیله‌وه‌ بۆ سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان گشتگیر كرا.

* هاوكات بنكه‌ی پۆلیسی دوبز، رایگه‌یاند:”له‌ گوندی ته‌قته‌قی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی دوبز  بۆمبێكی چێنراو به‌سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵیدا ته‌قیه‌وه‌.

*رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو 3/11 نوێنه‌ری پۆلیسی به‌رگری دامه‌زراوه‌كان رایگه‌یاند:”ته‌رمی شه‌هید ره‌حیم جاسم كۆكز له‌ فه‌وجی 2ی لیوای 4ی فیرقه‌ی 6 گه‌یشته‌ لایان، كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانی داعشه‌وه‌ گولله‌باران كراوه‌، به‌پێی زانیارییه‌ به‌راییه‌كان له‌ گوندی حه‌مدونیه‌ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی پۆلیسی مامه‌ شه‌هیدكراوه‌و ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی پزیشكی دادوه‌ری كراوه‌ له‌ كه‌ركوك.

هه‌روه‌ها هه‌مان رۆژ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی حه‌ویجه‌ رایگه‌یاند:”كۆمه‌ڵێك له‌ تیرۆریستانی داعش هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر خاڵێكی سه‌ر به‌ بنكه‌ی پۆلیسی ده‌وریه‌و له‌سه‌ر رێگه‌ی حه‌وه‌لی  له‌ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ و رووبه‌روویان بوونه‌وه‌و تیرۆستان هه‌ڵاتن.

هاوكات بنكه‌ی پۆلیسی دوبز، رایگه‌یاند:”دوو چه‌كداری ده‌مامكدراو و نه‌ناسراو به‌ جلی سه‌ربازیه‌وه‌ له‌ گوندی ته‌قته‌قی سه‌ر به‌ قه‌زای دوبز هه‌ردوو هاوڵاتی (فه‌همی صاڵح مسته‌فا، سرحان حامد محمد) ده‌رفێنن دوای چه‌ند رۆژێك، ته‌رمی فه‌همی ده‌دۆزرێته‌وه‌ هاوكات ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب، له‌ هاوڵاتی ابراهیم خلیل صالح ده‌دزن له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی له‌هه‌مان شوێن و به‌ره‌و شوێنێكی نه‌ناسراو هه‌ڵدێن.

هه‌مان رۆژ بنكه‌ی پۆلیسی ره‌شاد، رایگه‌یاند:”له‌ رێگه‌ی كاری ئه‌ندازه‌یی پۆلیسی فیدراڵی و به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حه‌شد شه‌قامی گشتی  گوندی خاشوگه‌یان كێوماڵكردووه‌و بۆمبێكی چێنراویان دۆزیوه‌ته‌وه‌و له‌ لایه‌ن پۆلیسی ره‌شاده‌وه‌ پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌.

*هه‌روه‌ها رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو 4\11، عه‌قید مازن ئه‌فسه‌ری په‌یوه‌ندییه‌ ئیدارییه‌كان، له‌ ده‌سته‌ی نه‌هێشتنی تیرۆر رایگه‌یاند:”دوو چه‌كدار به‌ سواری ئۆتۆمبیلێكی جام ره‌شی بێ تابلۆی جۆری (BMW) ره‌نگی خۆڵه‌مێشی؛ هه‌وڵیانداوه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی العمل الشعبی ئه‌ندازیارێك بكوژن به‌ڵام كاره‌كه‌یان نه‌پێكاوه‌و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.

*هاوكات رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو 5/11، موقه‌ده‌م مه‌جید به‌رێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی مامه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای دووبز، رایگه‌یاند:”له‌نزیك بازگه‌ی ناحیه‌ی مامه‌ چه‌ته‌كانی داعش كۆبوونه‌ته‌وه‌و هه‌ر له‌وكاته‌ش پێكدادان له‌نێوان چه‌ته‌كانی داعش و كارمه‌ندانی بازگه‌كه‌ روویدا و هیچ زیانێكی گیانی وماددی لێنه‌كه‌وته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ بازگه‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵییه‌وه‌ به‌هاوبه‌شی كاری تێدا ده‌كرێت.

*هه‌روه‌ها رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو 6/11، به‌شی كاروباری بازگه‌كان و رێگاوبانی ده‌ره‌كی، له‌ بازگه‌ی كه‌یوان به‌پێی مادده‌ی 4ـی تیرۆر هاوڵاتیه‌كیان به‌ناوی ئه‌حمد عبدوڵا عبودیان راده‌ستی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگڕی و نه‌هێشتنی تیرۆری كه‌ركوك به‌شی راگرتن و گواستنه‌وه‌ی به‌راییكرا.

*له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 7/11، به‌شی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی كه‌ركوك، به‌پێی ماده‌ی 4ـی تیرۆر ،  تاوانبار احمد خزێیره‌ كه‌ پیشه‌ی كاسبه‌ و پێشوتر دانیشتوی  پارێزگای دیاله‌ بووه‌و له‌ قه‌زای داقوق له‌سه‌ر سكاڵای عه‌قید روكن دلێر تاهیر ئه‌حمه‌د له‌ داقوق له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌سگیری ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها هه‌مان رۆژ به‌شی هه‌واڵگری و بنبڕكردنی تیرۆر له‌ كه‌ركوك، به‌مه‌فره‌زه‌ی هاوبه‌شی هه‌واڵگری و بنبڕكردنی تیرۆر به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پۆلیسی فیدراڵی، تاوانبار نصیف جاسم محمد كه‌ پیشه‌ی كاسبه‌، به‌ پێی مادده‌ی چواری تیرۆر داوكراوبووه‌؛ له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڕه‌كی ئاشتی ده‌ستگیریانكردووه‌.

‌ 424 جار بینراوه‌
11/10/2018 12:40:14 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved