»  کوردستان
پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت
هه‌واڵ

 

بۆجاری دووه‌م له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ی قایمقامی له‌كارلادراوی داقوق، دادگا دانیشتنه‌كه‌ی له‌سه‌ر داوای پارێزه‌رانی راكان جبوری و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای داقوق بۆ مانگێكی دیكه‌ دواخست.

ئه‌میر خودا كه‌ره‌م، قایمقامی له‌ كارلابراوی قه‌زای داقوق، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایه‌گه‌یاند:”دوای ئه‌وه‌ی سكاڵام دژی هه‌ریه‌كه‌ له‌ راكان جبوری  سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای داقوق تۆماركرد دژی لابردنم له‌ پۆستی قائیمقامی داقوق ئه‌وان ئاماده‌نه‌بوون له‌ دانیشتنی یه‌كه‌م بێنه‌ به‌رده‌م دادگا”، ئه‌وه‌شیخسته‌روو:”دادوه‌ر دانیشتنه‌كه‌ی دواخست بۆ رۆژی 5/11 به‌ڵام ئه‌وان به‌ كۆمه‌ڵێَك بیانوه‌وه‌ داوای دواخستنی دانیشتنه‌كه‌یان كرد بۆ ماوه‌ی دوو مانگ”.

به‌وته‌ی قایمقامی له‌ كارلابراوی قه‌زای داقوق، له‌ رێگای هه‌ردوو پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ تانه‌ی له‌ داواكه‌ی ئه‌وان داوه‌ به‌ڵام داودوه‌ر دواجار دانیشتنه‌كه‌ی دواخست بۆ 5/12، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”ئه‌وان هیچ بیانویه‌كیان لا نییه‌ به‌وه‌ی كه‌ منیان له‌ كاركه‌ دوورخستۆته‌وه‌ بۆیه‌ له‌ دادگا خۆیان ده‌دزنه‌وه‌و نایانه‌وێت دانیشتنه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت”، وتیشی:”به‌هه‌موو پێوه‌ره‌ یاساییه‌كان ئێمه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بین”.

ئه‌میر خودا كه‌ره‌م، باسی له‌وه‌شكرد:”بیانووی له‌ كارلابردنه‌كه‌م هیچ به‌هانه‌یه‌كی یاسایی له‌ پشته‌وه‌ نییه‌؛ به‌ڵكو له‌سه‌ر كارێكه‌ كه‌ سه‌رجه‌م میله‌تی كورد ئه‌نجامیداوه‌”.

‌ 426 جار بینراوه‌
11/10/2018 12:44:40 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved