»  کوردستان
به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌
هه‌واڵ

 

لێپرسراوێكی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه‌ به‌ڵێنی له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان وه‌رگرتوه‌و ئه‌و بابه‌ته‌ ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌.

یاسین عه‌زه‌دین، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”كه‌ركوك له‌لای یه‌كێتی به‌ هێڵی سوور دانراوه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌ عێراقی و كه‌ركوكیه‌كانیش ئه‌و بابه‌ته‌ باسكراوه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازشی له‌سه‌ر ناكرێت”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”له‌هه‌موو رێكه‌وتنه‌كان و بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، بابه‌تی سه‌ره‌كی یه‌كێتی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك بووه‌ نه‌ك بابه‌تی پۆست و بابه‌تی دیكه‌”.

به‌وته‌ی جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان،  به‌ڵێن له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سونی و شیعیه‌كان له‌ عێراق وه‌رگیراوه‌ كه‌ دۆخی ئه‌منی كه‌ركوك ئاسایی بكرێته‌وه‌و ئه‌و بابه‌ته‌ ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد:”ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ ئه‌ركی حكومه‌ته‌و به‌تایبه‌ت عادل عه‌بدولمه‌هدیه‌ و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان بابه‌تی كه‌ركوك بخرێته‌ به‌رنامه‌وه‌و به‌ڵینی ئه‌وه‌شی داوه‌ كه‌ هێزی سه‌ربازی له‌ كه‌ركوك و شاره‌كانی دیكه‌ نه‌هێلێت و به‌رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌میبكاته‌وه‌”. 

یاسین عه‌زه‌دین، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”یه‌كێتی له‌ هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ئه‌بێت تاوه‌كو دۆخی كه‌ركوك ئاسایی ده‌بێته‌وه‌”، وتیشی:”ته‌نها پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌بێت ئه‌گینا سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كانی كه‌ركوك ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ئاسای بكرێته‌وه‌ چونكه‌ بابه‌تی كه‌ركوك بابه‌تێكی نشیتمانیه‌”.  

‌ 458 جار بینراوه‌
11/10/2018 12:48:25 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved