»  کوردستان
هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت
هه‌واڵ

 

هه‌ر به‌رپرسێكی كورد خانه‌نشین ببێت، راكان جبوری، پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك، كه‌سانی غه‌یره‌ كورد ده‌خاته‌ شوێنه‌كانیان.

 ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”ئه‌و كاره‌ی راكان جبوری ئه‌نجامیده‌دات به‌هۆی ئه‌وه‌ی چاودێری له‌سه‌ر نییه‌ بۆیه‌ بۆی ده‌چێته‌ سه‌ر”، ئه‌وه‌شیخسته‌روو:”ئه‌و بیانوی ئه‌وه‌ ده‌هێنێته‌وه‌ له‌بری ئه‌و كه‌سانه‌ی خانه‌نشین ده‌بن كه‌سانی شیاوی كورد نییه‌ بۆ ئه‌و پۆستانه‌ بۆیه‌ كه‌سانی غه‌یره‌ كورد داده‌نێت له‌ شوێنه‌كانیان”.

به‌ وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیستی برایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، ئه‌نجومه‌ن به‌سه‌ر كاری فه‌رمانگه‌ و ئیداره‌ی شاره‌كه‌وه‌ چاودێره‌، بۆ هه‌ر گۆرانكاریه‌كیش له‌ پۆسته‌كانی فه‌رمانگه‌كان پێویسته‌ سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كه‌ ره‌زامه‌ندبێت و ئه‌نجومه‌نیش ئه‌گه‌ر تێبینی یان ره‌خنه‌یه‌كی له‌سه‌ر هه‌بوو؛ ئه‌و گۆڕانكاریه‌ ئه‌نجامنادرێت و ده‌توانێت لێپرسینه‌وه‌ بكات، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”راكان ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ ئه‌نجامده‌دات پشت ئه‌ستوره‌ به‌وه‌ی هیچ كه‌سێك نییه‌ لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكات”، وتیشی:”ئه‌نجومه‌ن كارا بوایه‌ ئه‌توانرا له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی ئیقاله‌ی پێ بكرێت”.

‌ 425 جار بینراوه‌
11/10/2018 12:59:07 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved