»  کوردستان
به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌
هه‌واڵ

 

به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنیان له‌ خوێندنگه‌ ئاماده‌ییه‌كان، خه‌ریكه‌ به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك نه‌مینێت.

حه‌سیبه‌ عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”له‌ خوێندنگه‌ ئاماده‌ییه‌كان به‌شی وێژه‌یی خه‌ریكه‌ نه‌مینێت (ئینقراز) بكات”، ئه‌وه‌شیخسته‌روو:”هیچ هۆكارێك نییه‌ بۆ نه‌مانی به‌شی وێژه‌یی ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و به‌شانه‌ی كه‌ له‌ ده‌رچوانی پۆلی شه‌شی وێژه‌ی وه‌ریانده‌گرێت چه‌ند بوارێكی كه‌من و له‌ ئاستی خه‌ونه‌كانی خوێندكاران نین”. 

به‌وته‌ی سه‌رۆكی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، ئه‌و بڕیاره‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ نه‌مانی به‌شه‌كانی (ته‌تبیقی و ئه‌حیایی) له‌ به‌شی زانستی واده‌كات بایه‌خی باشتر بدرێته‌وه‌ به‌شی وێژه‌یی له‌ خوێندنگه‌كان، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد:”دروستبوونی هه‌ریه‌كه‌ به‌شی ته‌تبیقی و ئه‌حیایی كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شی وێژه‌یی دروستكردو به‌نه‌مانیش ئه‌و رۆڵه‌ بۆ به‌شی وێژه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌”.

حه‌سیبه‌ عه‌بدوڵا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”به‌شێك له‌ خوێندنگه‌كانی شاره‌كه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوبانگێكی زۆریان هه‌یه‌ یه‌كه‌مه‌كانی پۆلی شه‌ش له‌لای ئه‌وانه‌ حه‌زه‌كه‌ن وێژه‌ی كه‌مبكرێته‌وه‌ چونكه‌ له‌ به‌شی وێژه‌ی سوودێكی ئه‌وتۆیان پێناگه‌یه‌نێت و ناتوانێت بچێته‌ ئه‌و كولێژانه‌ی نمره‌یان به‌رزه‌”، وتیشی:”بۆیه‌ زیاتر هه‌وڵی ئه‌وه‌ئه‌ده‌ن گرنگی و بایه‌خ به‌به‌شی زانستی بده‌ن تا له‌ كێبركێیی خوێندنگایه‌كه‌مه‌كان بمێننه‌وه‌”.

‌ 437 جار بینراوه‌
11/10/2018 1:02:46 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved