»  کوردستان
ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن
هه‌واڵ

 

زیاتر له‌ ساڵێكه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لیستی برایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌وام ناكه‌ن و سه‌چاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت: تا ئێستا ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ رۆژنامه‌ی هه‌واڵی راگه‌یاند “ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی لیستی برایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ له‌ دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه‌ به‌ فه‌رمانی پارتی ژماره‌یه‌كیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان، ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن و ته‌نانه‌ت كرێی نیشته‌جێبوون و پاره‌ی كڕینی به‌نزین بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیشیان هه‌ر وه‌رده‌گرن”.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی : “تاكو ئێستا هیچ بڕیارێك ده‌رنه‌چووه‌ بۆ بڕینی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان”، به‌دووریشی زانی بڕیاری له‌و جۆره‌ ده‌ربكرێت ، چونكه‌ غیابی ئه‌وان هۆكاری سه‌ره‌كی ئاسایی نه‌كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوكه‌و به‌هۆیه‌وه‌ به‌ بێ هیچ سانسۆرێك ئیداره‌ی شاره‌كه‌ بڕیار له‌ دژی كوردو له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پرۆسه‌ی ته‌عریب ده‌رده‌كات”.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: “به‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان گه‌وره‌ترین خزمه‌تیان به‌ نه‌یارانی كورد گه‌یاندووه‌و ئه‌و موچه‌ی بندیواره‌ش كه‌ وه‌ریده‌گرن له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌یانه‌ به‌ نه‌یارانی كورد له‌ كه‌ركوك”.

‌ 464 جار بینراوه‌
11/10/2018 1:03:41 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved