»  راپۆرت
مه‌ترسی وشكه‌ ساڵی له‌سه‌ر كه‌ركوك نابێت
ئا/ هاوار ستار

 

به‌ڕێوبه‌ری سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كان: هه‌مو ئه‌و جۆگه‌له‌ و رێچكه‌ ئاویانه‌ی سه‌ر به‌ سه‌رچاوه‌كانی كه‌ركوكن ئاوی ته‌واوی پێداتێپه‌ڕیوه‌

 

به‌هۆی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی باران بارین و به‌رده‌وامی بارانه‌وه‌ ئه‌مساڵ مه‌ترسی روودانی وشكه‌ ساڵی  له‌كه‌ركوك ناكرێت و سه‌ڕه‌رای كێشه‌ی گرتنه‌وه‌ی ئاو له‌ لایه‌ن وڵاتانی توركیا و ئێرانه‌وه‌، به‌ڵام شاره‌كه‌ ئاوی پێویستی هه‌یه‌ و به‌نداوه‌كانی پڕبوون و ئاودێری و ژینگه‌ی شاره‌كه‌ش سودمه‌ند ده‌بن له‌و ئاوه‌ی به‌رده‌ست ده‌بێت.

شه‌هاب حه‌كیم به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانگه‌ی سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كان بۆ هه‌واڵ وتی: “به‌هۆی باشی باران بارینه‌وه‌ به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا ئاوی به‌نداوه‌كان زیادی كردوه‌ و ئاوی چه‌م و روباره‌كان به‌رزبوونه‌ته‌وه‌ به‌ جۆرێك له‌ به‌نداوی خاسه‌چای نیو ملیۆن مه‌تر چوارجا ئاو زیادی كردوه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ ئاوی به‌نداوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی زیاده‌ به‌ردراوه‌ته‌وه‌ بۆ نێو روباری زاب چونكه‌ به‌نداوه‌كه‌ به‌نداوێكی رێكخه‌ره‌ نه‌وه‌ك به‌نداوی گلدانه‌وه‌”.

به‌رێوبه‌ری سه‌رچاوه‌ئاویه‌كانی كه‌ركوك وتی: “ئاوی به‌نداوه‌كانی كه‌ركوك به‌گشتی جگه‌ له‌خاسه‌ چای به‌نداوی په‌ڵكانه‌ و دوبس و ئه‌وانی تر ئاوی به‌رچاوی راگرتوه‌ و هه‌مو ئه‌و جۆگه‌له‌ و رێچكه‌ ئاویانه‌ی سه‌ر به‌ سه‌رچاوه‌كانی كه‌ركوكن ئاوی ته‌واوی پێداتێپه‌ڕیوه‌ و به‌رده‌وامه‌”.

وتیشی: “به‌هۆی ئه‌م بارانه‌وه‌ هه‌مو سه‌رچاوه‌ ئاودێریه‌كان بۆ سه‌ر زه‌وی و زار و شوێنه‌ كشتوكاڵی و سروشتیه‌كانیش رۆیشتون و ئه‌وه‌ی خاكی پێویسته‌ ئاودراوه‌ و كورده‌واریش ده‌ڵێن په‌ڵه‌ی داوه‌ و چینی یه‌كه‌می زه‌وی واتا یه‌كه‌م ئاودان به‌باشی ئاوی به‌ركه‌وتوه‌”.

شه‌هاب حه‌كیم رونیكرده‌وه‌: “تا ئێستا زۆر به‌باشی رێژه‌ی ئاوی كه‌ركوك له‌ زیادبوونه‌وه‌ و پێده‌چێت و به‌هۆی زانیاریه‌كه‌شناسیه‌كانه‌وه‌ ئه‌م ساڵ بارانی باش ببارێت و كه‌ركوك له‌ وشكه‌ ساڵی به‌دووربێت و كێشه‌ بۆ سه‌رچاوه‌كانی ئاویش دروست نه‌بێت و به‌مه‌ش ده‌توانین ئاوی زیاد به‌رده‌ینه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی دی”.

سه‌باره‌ت به‌ رودانی لافاویش به‌رێوبه‌ری سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كان وتی: “مه‌ترسی ئه‌وتۆ نییه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ش سروشته‌ بڕیارده‌دات و ئێمه‌ش رێكاری خۆمان گرتوه‌ته‌ به‌ر به‌هۆی به‌ربه‌ست و به‌نداوه‌كانه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی تر ده‌مێنێته‌وه‌ له‌سه‌ر زیاد له‌پێویست باران بارین و بوونی زریان و بارانی به‌لێزمه‌ و بابه‌ته‌ سروشتیه‌كان و گه‌ردونیه‌كان”.

شكۆفه‌ ساڵه‌یی شاره‌زا بواری ژینه‌گه‌یی له‌ كه‌ركوك بۆ هه‌واڵ وتی: “مایه‌ی خۆشحاڵیه‌ ئه‌م بارانی پێویست ده‌بارێت و تا ئێستا ئه‌وه‌ی باریوه‌ سودی به‌رچاوی هه‌بووه‌، له‌ كورده‌واری خۆشمان ده‌وترێ له‌ نێوان نیوه‌ی مانگی 10 بۆ نیوه‌ی مانگی 11 باران باری ئه‌وا ئه‌و ساڵه‌ ساڵی به‌به‌ره‌كه‌ت ده‌بێت و ئه‌م ساڵیش ئه‌وه‌ رویداوه‌ و به‌هیوای ئه‌وه‌ی ببێته‌ هۆی سه‌وزبوونی شار له‌به‌هار و زۆربوونی به‌روبوومی كشتوكاڵی و خۆڕسك”.

ئه‌و ژینگه‌ناسه‌ ئه‌وه‌شی وت: “ئه‌م بارانه‌ی ئه‌مساڵ سامانی ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌ویش زیادده‌كات و خاك به‌پیت ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه‌ گیراوه‌ته‌وه‌و به‌رنادرێته‌وه‌ جارجاره‌ به‌ڵام كه‌ركوك رێژه‌ی ئاوی خۆی هه‌یه‌ و ده‌شتوانێ به‌ره‌و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خواری به‌ریداته‌وه‌ چونكه‌ له‌و ناوچانه‌ رێژه‌ی ئاو كه‌مبووه‌ته‌وه‌”.

شكۆفه‌ ساڵه‌یی رونیكرده‌وه‌ به‌رده‌وامی باران به‌مشێوه‌یه‌ كاریگه‌ری باشی ده‌بێت بۆ كه‌ركوك به‌گشتی، به‌ڵام هه‌ندێك جار ده‌گاته‌ حاڵه‌تی زیاد له‌پێویست بارین كه‌ ئه‌مه‌ش زیانی بۆ زه‌ویه‌ كشتوكاڵی و به‌روبوومه‌كان ده‌بێت و لافاو و كاره‌ساتی سروشتی لێده‌بێته‌وه‌ و هیوادارین نه‌گاته‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ و گوند و مه‌ڕ و ماڵاتی خه‌ڵكی سه‌لامه‌ت بمێنن و رۆچونی زه‌وی رونه‌دات.

سه‌باره‌ت به‌رۆدانی كاره‌سات به‌هۆی مرۆڤه‌وه‌ ساڵه‌یی وتی: “زۆر جار كار له‌ هه‌ڵكه‌ندنی زه‌وی و بڕینه‌وه‌ی شاخ و لێدانی بیری ئیرتیوازی و ئه‌و كارانه‌ ده‌كرێت و خاكه‌كه‌ جێده‌هێڵرێت و پرناكرێته‌وه‌ كه‌زۆرجار ئه‌و كارانه‌ له‌ وه‌رزی زستان و به‌هۆی زۆری باران و زریانه‌وه‌ مه‌ترسی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و ده‌بێته‌ كاره‌ساتی سروشتی و هیوادارین ئه‌مساڵ كه‌مترین زیان هه‌بێت”.

‌ 152 جار بینراوه‌
11/10/2018 1:07:48 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved