رزگار عه‌لی: ئه‌گه‌ر بزانین نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌ركوك قازانجی كورده له شاره‌كه نامێنین
ئا / سه‌نگه‌ر كاكۆ
رزگار
عه‌لی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)، له‌م چاوپێكه‌تنه‌ی (هه‌واڵ)ـدا، تیشك
ده‌خاته‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای شاری كه‌ركوك و هاوكات راشیده‌گه‌یه‌نێت:” پۆلیسی كه‌ركوكی
چ له‌ناو شار چ له ده‌ره‌وه‌ی شار هیچ رۆڵێكی نییه"، ده‌شڵێت :" به
براده‌رانی پارتیمان وت ناكرێت ئه‌نجومه‌نێك له ده‌ست خۆت بێت و خۆت بچی هه‌ڵی
بوهشێنیتهوهو له كاری بخه‌یت" ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد" هێزه‌كانی عێراق
به شهوورۆژێك ناكشێنه‌وه" ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نێت " سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو
زۆر هه‌وڵیدا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كاك رێبوار تاڵه‌بانی به‌ڵام ئه‌و به قسه‌ی نه‌كرد".
*هه‌وڵه‌كان
بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك و دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ شاره‌كه به‌چی گه‌یشتوون؟
-
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئیداره‌ی كه‌ركوك گۆڕانكاری ناسروشتی به‌خۆیه‌وه بینیوه؛
لادانی پارێزگار ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به وه‌كاله‌ت له‌هه‌ولێر ده‌وام
ده‌كات، دوو فاكته‌ری گرنگی ناسروشتی بوون كه روویاندا، له بری پارێزگارێكی كورد
ئیداره‌كه كه‌وته لای عه‌ره‌بێك، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش تووشی ئیفلیجی بوو، ئه‌مه وایكردووه
جۆرێك له ئاڵۆزی له رووی ئیداره‌وه دروست بێت، له رووی سه‌ربازی و ئه‌منیشه‌وه
هه‌ر له دوای شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، پارێزگای كه‌ركوك له رووی ئه‌منییه‌وه
كراوه‌ته دوو به‌شه‌وه، به‌شی شاری كه‌ركوك كه هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق به‌رپرسی
یه‌كه‌من، نه‌ك پۆلیسی كه‌ركوك، بۆ قه‌زاو ناحییه‌كانیش سه‌ره‌تا سوپای عێراق به‌رپرسی
یه‌كه‌م بون و دواتر هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی جێگهیانگرتهوه، پۆلیسی كه‌ركوكیش
چ له‌ناو شار چ له ده‌ره‌وه‌ی شار هیچ رۆڵێكی نییه، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه كه
كاتێك كه‌سێك ده‌ستگیرده‌كرێت له بنكه‌كانی پۆلیس وه‌ك زیندان ده‌مێنێته‌وه، ئه‌ویش
به فه‌رمانی خۆیان ناگیرێن، پۆلیسی كه‌ركوك ته‌نها جه‌سته‌یه‌كه،ئه‌و هێزانه‌ی
حوكم دهكمهن كێشه‌كه له‌وه‌یه به‌شی هه‌ره زۆریان واته (95%)یان عه‌ره‌بن و
رێژه‌یه‌كی زۆریان شیعه‌ن و به‌م ناوچه‌یه‌ش نامۆن، بۆ یه‌كه‌مجاره ئێره‌یان بینیوه،
هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ناسیاوییهكیان به سروشتی ناوچه‌كه‌و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه نییه،
ئه‌مه كێشه‌یه‌كی ئه‌منی گه‌وره‌ی دروستكردووه، له رووی یاسایی و دهستوریشهوه
كارێكی ناڕێكه، نابێت پۆلیس له ژێر هێزێكی دیكه‌دا بێت، به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی
ناوخۆ، زۆر غه‌ریبه پۆلیسی خۆت ده‌كه‌یته به‌رپرسی پۆلیسێكی دیكه‌ی خۆت ، ئه‌گه‌ر
متمانه‌ت به پۆلیس نییه كه هێزێكی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆیه ده‌توانی هه‌ڵیوه‌شێنیته‌وه.
* پێشتر
لیژنه‌یه‌ك بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك له نێوان یه‌كێتی و پارتی دروست
بوو، كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه به كوێ گه‌یشتن؟
-
له مانگی حه‌وتی رابردوو، له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ شاندی پارتی، زۆر
باسی دۆخی كه‌ركوكمان ده‌كرد، سه‌ره‌تا براده‌رانی پارتی نه‌هاتنه پێشه‌وه له
بابه‌ته‌كه، هه‌ر ده‌یانوت با دۆخی كه‌ركوك ئاسایی بێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ به‌غدا رێبكهوینهوه،
دواتر پاش چه‌ندین كۆبونه‌وه‌و پێداگری ئێمه كه ده‌بێ رۆڵی كورد له كه‌ركوك وه‌ك
خۆی لێبێته‌وه، رۆڵی ئاسایی كورد له شاره‌كه دروست بێته‌وه، به‌وه‌ی كورد له
نێو خۆیدا رێكبكه‌وێت، به حوكمی ئه‌وه‌ی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگا گه‌وره‌ترین لیست
كورده، كه عه‌ره‌ب و توركمانیشی تێدایه، له كۆی 41 كورسی 26 كورسین، ئێمه ئه‌م
بابه‌ته‌مان بۆ براده‌رانی پارتی باسكرد، ناكرێت ئه‌نجومه‌نێك له ده‌ست خۆت بێت و
خۆت بچی له‌كاری بخه‌یت، دواتر لیژنه‌یه‌ك پێكهێنرا، دوو ئه‌ندام له یه‌كێتی و
دوان له پارتی، لای ئه‌وان به‌ڕێزان محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسی لق و محه‌مه‌د كه‌مال
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه، لای یه‌كێتیش من و كاك خالد شوانی، یه‌ك كۆبونه‌وه‌مان له‌هه‌ولێر
كرد، بۆ ئه‌وه‌ی دوای دوو رۆژ وه‌ڵامی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌ممان بده‌نه‌وه،
ئه‌وه‌بوو ماوهكیش تێپه‌ڕی و جارێكی تر په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كردن و وتیان ئه‌وه
هه‌ڵبژاردن بهڕێوهیهوهیه له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانین، ئه‌وه هه‌ڵبژاردنیش ته‌واو
بووه، ئه‌نجامه‌كانیش ته‌واو بووه، هیچ ده‌نگێكیان نییه، پێموانییه براده‌رانی
پارتی بێنه پێشه‌وه له‌و بابه‌ته.
*
كه‌واته لیژنه‌كه ئیفلیج بووه؟
-
ناتوانی بڵێی ئیفلیج، چونكه ئیفلیج ئه‌وه‌یه، تۆ خۆت رێگه‌ت له خۆت گرتووه، خۆت
نایه‌ی بۆ كۆبوونه‌وه، بڕیاری سه‌ره‌كی پارتی بۆ كه‌ركوك ئه‌وه‌یه كه به‌م شێوازه
ناگه‌ڕێنه‌وه، شێوازێكیان ده‌وێ كه دوو ساڵی تریشی پێویسته، هێزه‌كانی عێراقیش
به شهوورۆژێك ناكشێنه‌وه له‌م ناوچانه، ئێستا بڕیاری كشانه‌وه بده‌ن دوو مانگی
تریان پێویسته، ده‌بێ هێز بێته شوێنیان، ئه‌گه‌ر باسی پێشمه‌رگه‌ش ده‌كه‌ین، پێشی
شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر تكای دنیامان كرد پیشمه‌رگه‌و سوپای عێراق پێكه‌وه‌بن، براده‌رانی
پارتی به قسه‌ی ئێمه‌یان نه‌كرد، له كۆبونه‌وه‌ی دوكان ته‌ئكیدمان له‌وه كرد با
پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق پێكه‌وه بن، هێزێكی كه‌می عێراق بێت و له كه‌یوان بێت،
ئێستا ئێمه داوای ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه.
*
ئه‌مه بیانوو نییه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركوك به‌مشێوه‌یه بمێنێته‌وه؟
- پێموایه
گه‌وره‌ترین زیان به‌ر پارتی كه‌وتووه كهنایهتهوه كه‌ركوك، هیچ بیانوویه‌ك نییه
بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی، ئێستاش ئه‌گه‌ر ئێمه بزانین نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌ركوك
قازانجی كورده، ئێمه له كه‌ركوك نامێنین، به‌ڵام چۆن ده‌كرێت تۆ بێی میلله‌تی خۆت
به‌جێبهێڵیت، عێراق به هه‌موو عهیبهكانییهوه ده‌وڵه‌ته‌و په‌رله‌مانی هه‌یه‌و
جۆرێك له دیموكراسیه‌ت و لێپێچینه‌وه‌ی په‌رله‌مانیی هه‌یه، ده‌كرێت ئه‌م كێشانه‌ی
كه‌ركوك هه‌موو له رێگای په‌رله‌مان و حومه‌تی نوێی عێراقه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین،
به‌ڵام له گۆڕه‌پانه‌كه بزر بیت، له‌گه‌ڵ كێ گفتوگۆ بكرێت، پێموانییه حكومه‌تی
عێراق بێ پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره ئاماده بكات چۆن لقی پارتی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ركوك،
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق به‌شداریت كردووه، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان
پارتییه، دوو وه‌زیر له‌م كابینه نوێیه پارتین، بۆ له به‌غدا كێشه‌ت له‌گه‌ڵ عێراق
نییه‌و بۆچی له كه‌ركوك كێشه‌كه‌ت له‌گه‌ڵی هه‌یه، له كاتێكدا به‌غدا حكومڕانی
كه‌ركوك ده‌كات، نهمك به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌مه شتێكی زۆر سه‌یره، له‌به‌ر ئه‌وه
هه‌ر جۆره بیانوویه‌ك بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه ته‌نها په‌یوه‌ندی به ململانێی حزبییه‌وه
هه‌یه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئامانجی نه‌ته‌وه‌یییه‌وه نییه، خۆشیان زه‌ره‌ری
گه‌وره‌یان كردووه، ئه‌و هه‌موو موچه‌خۆرو كادره له هه‌ولێرن، سوده‌كه‌ی چییه،
له‌ماڵ و حاڵی خۆیان دووركهوتوونهتهوهو زۆرێك له ئاواره‌یی و نه‌بوونی ده‌ژین،
.. ئه‌گه‌ر له ململانێی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی له گۆڕه‌پانه نه‌بیت، كه‌واته تۆ
هه‌ڵهاتووی.
*
ئه‌ی كه‌واته جگه له پارتی، یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆچی دوانیان له ئه‌نجومه‌ن ده‌وام
ده‌كه‌ن و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كه له پشكی ئه‌وانه نایه‌ته‌وه كه‌ركوك، ئه‌مه
چیده‌گه‌یه‌نێت؟
- ئێمه
ڕێز له هه‌ڵویستی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌گرین، سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو
زۆر هه‌وڵیدا، كاك رێبوار تاڵه‌بانی به قسه‌ی یه‌كگرتووی نه‌كرد، بۆ زانیاریتان
سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو بڕیاریشی داوه ئه‌نجومه‌ن كۆبێته‌وه‌و ئه‌ندامێكی دیكه‌یان
ده‌كه‌نه شوێنی كاك رێبوار، ئه‌و بڕیاره‌شیان هه‌یه، ههڵویسَتی له‌وه كوردانه‌تر
چییه، له‌به‌ر ئه‌وه لێره‌وه سوپاسی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو ده‌كه‌م، له ساڵی
2003 به تایبه‌تی له دوای پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كادر‌و ئه‌ندامه‌كانی یه‌كگرتوو
به جوانی له‌گه‌ڵ ئاراسته‌ی نیشتیمانی كوردستان بوون، هیچ درێغییهكیان نه‌كردووه،
له كاركردن و له هه‌ڵوێست نواندن، به‌ڵام بابه‌تی ئه‌و براده‌ره كه به‌قسه‌ی
سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی ناكات چی لێبكه‌ن، دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نیان وا ده‌وام ده‌كات،
كادری زۆر چالاكن.
* یه‌كێتی
ده‌چێته ژێر باری ئه‌وه‌ی سازش له‌سه‌ر پۆستی پارێزگار بكات، یاخود ئه‌و پۆسته
لای یه‌كێتی هێڵی سووره؟
-
بابه‌ته‌كه نه ئه‌وه‌یه تۆ بڵێی پۆست بده‌ی به خه‌ڵك نه ئه‌وه‌شه بڵێی هێڵی
سوره، ئێمه له‌گه‌ڵ هیچ له‌و بیركردنه‌وانه نین، له هه‌موو دنیا شارێك یاخود كۆمه‌ڵگایه‌ك،
ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ناوی كۆمه‌ڵگای پارێزگای كه‌ركوكه، كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان و
مه‌سیحی و هه‌مو حزبه‌كانی تێدایه، له كۆی ده‌نگی هه‌موو كۆمه‌ڵگاكه تۆ نیوه‌ت
به‌ده‌ستهێناوه، ده‌كرێ بێی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه راده‌ست كه‌سێكی تری بكه‌یت كه ده‌نگی
نه‌هێنابێت، له‌هیچ شوێنێكی دنیادا شتی له‌و جۆره نییه، له هیچ پارێزگایه‌كی عێراق
ئه‌مه رووی نه‌داوه.
* ئێستا
ده‌وترێت له كاتی چوونی پارێزگاری به‌وه‌كاله‌ت بۆ په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌و پۆسته
له لایه‌ن قایمقامی ناوه‌ندیی كه‌ركوكه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، هه‌ڵویستی یه‌كێتی چی
ده‌بێت؟
-
بابه‌تی كاك كامل نییه، ناوبراو یه‌كێك له قایمقامه باشه‌كان بووه، راسته
پارتییه، به‌ڵام زۆر هه‌وڵیدا به رێكوپێكی و له‌چوارچێوه‌ی كوردانه كاربكات، به‌ڵام
ئه‌ویش دیسانه‌وه كه‌وته ژێر كاریگه‌ری بڕیاری سه‌ركردایه‌تی پارتی و ده‌وام نه‌كات،
من ئێستاش پێمخۆشه ده‌وام بكات، چونكه قایمقامی ناوه‌ندیی واته نیوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی
ئیداره‌ی كه‌ركوك، پۆسته‌كه زۆر گه‌وره‌یه.
*
له حكومه‌تی داهاتووی عێراق هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك
چیده‌بێت؟
-
ئاساییكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك به‌مشێوه‌یه‌یه، یه‌كه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك بۆخۆیان
رێكبن هه‌م له ئاستی سه‌ره‌وه هه‌م له ئاستی خواره‌وه، دووه‌م، ئه‌و هێزانه‌ی كه
هێزی راسته‌وخۆ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆنترۆڵی حكومه‌تی خۆجێیی كه‌ركوك نییه بكشێنه‌وه،
ئه‌گه‌ر كێشه‌ی داعش هه‌یه، داعش له‌ناو شار و قه‌زاو ناحیه‌كان نییه، له به‌شێك
له گونده‌كان و ده‌شتاییه‌كان هه‌یه، ئه‌و هێزانه ده‌توانن بچنه ئه‌وێ ، خۆ له
شوان و قهرههنجیرو پردێ داعش نییه، ئه‌م هێزه كاری چییه له‌و شوێنانه، ئه‌مه
كارێكی نایاساییه، حه‌زده‌كه‌م، لێره‌وه به حكومه‌تی عێراق بڵێم زۆر شه‌رمه هێزی
پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی سه‌نگه‌ریان به‌رانبه‌ر به یه‌كتر
داناوه، هه‌ر ئه‌وه خۆی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه، له چوارچێوه‌ی یه‌ك ده‌ستورو یه‌ك
ئیداره كه پێیده‌وترێت كۆماری عێراق، وه‌زیرانی به‌رگری و ناوخۆی عێراق و پێشمه‌رگه‌ی
هه‌رێم ئه‌م سێ لایه‌نه ده‌بێ زۆر به خۆیاندا بچنه‌وه.
*
دانانی گومرك له نێوان كه‌ركوك و شاره‌كانی هه‌رێم تا چه‌ند یاساییه؟
-
له چوارچێوه‌ی یاساییدا ده‌ڵێ كه‌لوپه‌لی عێراقی گومرك ناكرێت، له سلێمانییه‌وه
بێت بۆ كه‌ركوك یاخو به پێچه‌وانه‌وه، ده‌ڵێت ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی عێراقی نه‌بوو
گومرك ده‌كرێت، ئێ باشه ئه‌و به‌رهه‌مه توركی و ئێرانیانه له كوێوه هاتوونه،
بێگومان له ده‌روازه سنورییه‌كانه‌وه، له‌وێش گومرك كراون، پۆلیس و فه‌رمانبه‌ری
ئه‌و خاڵه گومركیانه موچه‌خۆری عێراقن، كه‌واته ئه‌م گومركه له‌كۆنترۆڵی عێراقه،
واته عێراق و هه‌رێم نه‌یانتوانیوه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و خه‌ڵك باجه‌كه‌ی
ده‌دات.
*تائێستا
به ره‌سمی كێ كاندیدی یه‌كێتییه بۆ پۆستی پارێزگار، زۆر جار باسی زۆر كه‌سانی تریش
كراوه؟
-
تا ئێستا منم، من ئه‌م قسه‌یه ده‌كه‌م هیوادارم كه‌س نیگه‌ران نه‌بێت، له‌ناو
كوردا مۆدیلێك هه‌یه خه‌ڵك هه‌یه خۆی بۆخۆی كاندید ده‌كات، به دوو فه‌یسبووكی
وه‌همییه‌وه یان ئه‌وه‌تا له رێی چه‌ند هه‌رزه‌كارێكه‌وه ده‌ڵێت كاندیدم، یان
هه‌یه بۆ ناوبانگ ده‌ركردن ده‌یكات، یاخود هه‌یه بۆ ئه‌وه واده‌كات تا پۆستێكی
تری پێبده‌ن، هه‌شه بۆ تێكدانه، دڵنیاشه كه ناكرێته كاندید، ئێمه حزبین نایه‌ین
به موجامه‌له‌و فڵان و فیسار دابنێین، هیچ كات ئێمه نایه‌ین دوو كاندیدمان هه‌بێت،
ئه‌گه‌ر یه‌كه‌ممان به دڵ نه‌بوو كاندیدێكی تر دێنین، بیركردنه‌وه‌مان وایه له
حزبدا، نایه‌ڵین كادره‌كانی خۆمان سوك بكرێن، ئه‌وه‌ی وتراوه له ماوه‌ی هه‌شت نۆ
مانگی رابردوودا سه‌رتاپای درۆیه.
*په‌یوه‌ندییه‌كانی
یه‌كێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان له چ ئاستێكدایه، یاخود ئه‌گه‌ر له به‌غدا
وه‌زاره‌ت به یه‌كێتی نه‌درێت، چاو به په‌یوه‌ندییه‌كانتان ده‌خشێننه‌وه، له‌كاتێكدا
یه‌كێتی به عێراقچێتی ته‌خوین ده‌كرێت؟
-
من له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم حزبه كوردستانییه‌كان، له ئیعلام قسه به یه‌كتر بڵێن و
ناوی یه‌كتر بزڕێنن، ئه‌وه سیاسه‌تێكی كۆنه‌و به‌سه‌رچووه، بێین ره‌خنه له یه‌كتر
بگرین و چیت پێ راسته‌و چیت پێ هه‌ڵه‌یه، چۆن هه‌ڵه‌كان چاك بكرێن، یه‌كێتی حزبێكی
كاریگه‌ره له عێراق و كوردستان، بۆ كوردستان حزبی دووه‌مه، ناكرێت ده‌نگ و نوێنه‌ری
یه‌كێتی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق نه‌بێت، پێموایه ئه‌مه بۆشاییه‌كی سیاسی
گه‌وره دروست ده‌كات، راسته ئێمه سه‌رۆك كۆمارمان هه‌یه، به‌ڵام بوونی ئه‌ندامێكی
یه‌كێتی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق مه‌سه‌له‌یه‌كی حه‌یاتییه بۆ یه‌كێتی.
*به‌شداری
یه‌كێتی له حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم چۆن ده‌بێت؟
-
قه‌ده‌ری كوردستان وابووه ئه‌م دوو حزبه تائێستا سه‌نگی مه‌حه‌ك ده‌بن له به‌ڕێوه‌بردنی،
من حه‌زناكه‌م ئه‌و قسه‌یه بكه‌م، كه یه‌كێتی كورسی كه‌م بێت یا زۆر هه‌ر یه‌كێتییه،
نه‌خێر كه‌م كه‌مه‌و زۆریش زۆره، ئه‌مه واقعێكی هه‌ڵبژاردنه، به‌ڵام ئه‌و ناوچه‌یه‌ی
پێیده‌وترێت سه‌وز، پێموایه هه‌ر كه‌سێك حكومه‌ت پێكده‌هێنێت پێش هه‌موو شتێك بیر
له‌و بابه‌ته ده‌كاته‌وه، چونكه ئاسان نییه كه به پێی 21 كورسی مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ
بكه‌م، ره‌نگه هه‌ندێ جومگه‌ی ده‌سه‌ڵات په‌یوه‌ندی به‌و 21 كورسییه‌وه هه‌بێت،
بۆ نمونه دانانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تێك ده‌توانرێت له‌سه‌ر بنه‌مای
ئه‌و ژماره‌یه دابنرێت، به‌ڵام جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك بواری ئابوری و سه‌ربازی
و سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه یان هێزی پێشمه‌رگه‌و كاروباری ئاسایش و
زانیاری ئه‌مانه به‌پێی 21 كورسی نابێت، ئه‌وانه به‌پێی شه‌راكه‌تێكی راسته‌قینه
ده‌بن ، شه‌راكه‌تێكی باڵا نه‌ك شه‌راكه‌تێك لایه‌ك له ئاستێكی به‌رز بێت و لاكه‌ی
تریش له خواره‌وه، یاخود حزبی تر دێته حكومه‌ته‌وه، داوای وه‌زیرو جێگر و به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی ده‌كات ده‌كات، ده‌بێ ره‌چاوی هه‌موو ئه‌وانه بكرێت.
*مه‌سه‌له‌ی
به‌ستنی كۆنگره به چی گه‌یشت، پیش‌تر ده‌وترا هه‌ڵبژاردنمان له پێشه، ئه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كانیش
ته‌واو بوون؟
- كۆنگره
بۆ هه‌موو حزبێك وه‌كو خوێن گۆڕین وایه، نه‌به‌ستنی رۆژ له دوای رۆژ زه‌ره‌ره،
كێشه‌كه‌ت بۆ كه‌ڵه‌كه ده‌بێت، پێموایه له 2013ه‌وه هه‌موو رۆژێك وه‌ك ئه‌مڕۆ
بووه، له هه‌موو كۆنگره‌یه‌كی دنیادا گۆڕانكاری ده‌كرێت له چه‌ند ئاستێك، ته‌نانه‌ت
به حزبه دكتاتۆرییهكانیشه، هیچ حزبێك تا كۆتایی دنیا وه‌ك خۆی نامێنێته‌وه، خۆزگه
په‌رله‌مانی كوردستان بتوانێ یاسایه‌ك ده‌ربكات، فه‌رزی بكاته سه‌ر حزبه‌كان كه
ساڵێ یان دوو ساڵ جارێ كۆنگره ببه‌ستن واته بیكات به یاسا، له توركیای نزیك خۆمان
ده‌بێت حزب هه‌موو ساڵێك كۆنگره ببه‌ستێت، نه‌یكات توشی لێپرسینه‌وه ده‌بێت،
باشترین چاره‌سه‌ر بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه زۆر ره‌خنه ده‌گیرێت فڵان حیزبه
بنه‌ماڵه‌ییه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش نه‌مێنێت، په‌رله‌مان بڕیارێك ده‌ربكات كه به‌لانی
كه‌مه‌وه دووساڵ جارێك حزبه‌كان كۆنگره ببه‌ستن، ئه‌وه‌ی یه‌كێتیش ناڵێم دۆخه‌كه
باشه یا خراپه، كۆنگره هه‌ر كۆنگره‌یه، من مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه زه‌مینه‌ی بۆ
ساز نه‌كه‌یت، تۆ كاتێك كه په‌یڕه‌و داده‌نێی خۆت ده‌ڵێی له‌ماوه‌ی ئه‌وه‌نده ساڵه
كۆنگره ده‌به‌ستم، دیاره پێتوایه له‌و ماوه‌یه ده‌توانی بیبه‌ستیت، ئێمه وا
كردمانه ساڵی هه‌شته‌م، له‌وه‌ش ئه‌وه‌ی جێی مه‌ترسییه، نه‌به‌ستنی كۆنگره كێشه‌ی
كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ندو مهكتهبهكانه، ئێستا هه‌موو مهڵبهندهكانمان ده‌رهاویشته‌ی
ساڵی 2006، راسته لێپرسراوی مهڵَبهندهكان گۆڕاون به‌ڵام ستافهكاتنیان هه‌ر
ستافهكانی پێشوون و له كاره‌كانی خۆیان بێزاربوونه، هه‌یه دوانزه ساڵه له یه‌ك
شوێن لێپرسراوی كۆمیته‌یه.
* زۆرینه‌ی
سه‌ركردایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌ستنی كۆنگره‌ن؟
-
كه‌سێ نییه بڵێ من دژی كۆنگره‌م، به‌ڵام ده‌بێ زه‌مینه‌ی بۆ بڕه‌خسێنی.
*
زه‌مینه‌سازی بۆ كراوه؟
-
وه‌ك پێویست نه‌خێر نه‌كراوه.