ئا / ستار ئه‌حمه‌د
كوڕان
چه‌ندین خه‌ون و خولیا‌و خواستیان هه‌یه‌و به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن .ده‌یانه‌وێ له‌و
كچه‌دا بیدۆزنه‌وه كه‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا ده‌به‌ستن .ئه‌مه‌ش له‌كه‌سێكه‌وه بۆ
كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت “له‌سه‌ر كه‌سێتی و دیدو بۆچوونی كوڕه‌كه وه‌ستاوه .به‌ڵام
هه‌ندێك خه‌سڵه‌تی دیاریكراو له‌هه‌ندێك ژن‌دا هه‌یه. وا له‌پیاوان ده‌كه‌ن لێیان
دووركه‌ونه‌وه، له‌وانه :
# خۆسه‌پێن
پیاوان
یه‌كسه‌ر هه‌ڵدێن له‌هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكا خۆسه‌پێن بێت و بیه‌وێت
ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا بسه‌پێنێت .له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاو هه‌میشه
حه‌زی به‌وه‌یه كه‌خۆی رابه‌رو حوكمڕانی هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كان بێت. هه‌تا ئه‌گه‌ر
پیاوێكی دیموكراتیخواز بێت و حه‌زی بهدانوستانیش هه‌بێت .ئه‌مه‌ش لهئافرهتێكدا
ده‌ست ناكه‌وێ .كه ده‌یه‌وێت بۆچوونی خۆی بسه‌پێنێت پێش هه‌موو دانوستانێك .
#
رهگهنیزـ سه‌رسه‌خت ـ كه‌لله‌ره‌ق
پیاو
حه‌ز به ژنی عیناد ناكات و ناتوانێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا
بكات .ئه‌م خه‌سڵه‌ته بۆ هه‌ردوولا جوان نییه “به‌تایبه‌تی بۆ مێینه .
#
تووڕه
تووڕه‌بوون
و شاخان یه‌كێكه له‌و سیفه‌تانه‌ی كه‌پیاو لهمێینهدا حه‌زی پێناكات و به‌رگه‌ی
ناگرێت .پیاو هه‌میشه حه‌زی به‌ناسكی و هێمنییه له‌ژناندا كاتێك پیاو نه‌یتوانی
زاڵ بێت به‌سه‌ر تووڕه‌یی ژن‌دا له‌كاتی كێشه‌یه‌كدا ..هیچ چاره‌ی نییه لێی دوورده‌كه‌وێته‌وه
.
#
وشكی
ژنی
وشك و سارد له‌ده‌ربڕینی هه‌ست و نه‌ستا ..پیاو حه‌ز به‌چاره‌ی ناكات .ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ش
هه‌میشه دوای هاوسه‌رگیری ده‌رده‌كه‌وێت .ئه‌وكاته پیاو هه‌ست ده‌كات له‌به‌ر بهربهستێكا
راوه‌ستاوه .نه‌ده‌توانێ هه‌سته‌كانی بۆ ده‌ربڕێت وهنهههستهكانی بۆ پڕده‌كرێته‌وه
.بۆیه ناتوانێت لێی نزیك بێته‌وه و به‌ناچاری لێی دوورده‌كه‌وێته‌وه .
# خۆپه‌رستی
ژن
هێمای به‌خشینه ..بۆیه بهعهقڵتهوه ناچێت .كه‌ده‌بینی تووشی كه‌سێكی خۆپه‌رست
بوویته .هه‌موو نێرینه‌یه‌ك له‌م جۆره مێینانه دوورده‌كه‌ونه‌وه .چونكه كه‌سی
خۆپه‌رست ده‌یه‌وێت هه‌موو شتێك بۆئه‌و بێت “ بێئه‌وه‌ی بتوانێت خۆی شتێك ببه‌خشێت
.ئه‌مه‌ش له‌هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كا ره‌ت ده‌كرێته‌وه .به‌تایبه‌تی لهپهیوهندیهكا
كهههتا هه‌تایه دووكه‌س به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه .
#
خه‌مۆكی و ره‌شبینی
پیاو
حه‌ز به‌ژنێك ناكات هه‌میشه به‌دوای خه‌م و په‌ژاره‌دا بگه‌ڕێت و رووی خۆش نه‌بێت
.له‌به‌رئه‌وه‌ی سروشتی پیاو له‌سروشتی ژن جوودایه .چونكه پیاو زۆر له‌كاته ناخۆشه‌كان
له‌بیرده‌كات .به‌ڵام ژن هه‌ستی به‌سه‌ریدا زاڵه‌و زیاد هه‌ستیاره .
#
پهلهكهر ـ هه‌ڵه‌شه
پیاو
رقی له‌ژنێك ده‌بێته‌وه ..زوو له‌كاره‌كانیدا كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت و به‌په‌له بڕیار
بدات .بێئه‌وه‌ی بیری لێبكاته‌وه”چونكه ئه‌م جۆره ژنانه جێگه‌ی باوه‌ڕ نین و
له‌كاتی هه‌ڵه‌شه‌ییدا دۆو دۆشاو تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن .
#
ته‌وه‌زه‌ل ـ ئیهمال
ئه‌و
ژنه‌ی خۆی و ماڵ‌و مناڵی پشت گوێ ده‌خات یان ئیهماله له‌راگرتنی هه‌ستی پیاوه‌كه‌ی
.كه‌سێكی بێزراوه له‌لای پیاو .ناشرینترین خه‌سڵه‌ته له‌ژندا .چونكه ژن و پیاو یارمه‌تیده‌ری
یه‌كترن و . ژیان بریتییه له‌كۆمه‌ڵێك به‌رپرسیارێتی له‌نێوان ژن و پیاودا .