»  وەرزش
خولی پاڵاوتنی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئا/ هه‌واڵ

 

یه‌كێتی تۆپی پێی كه‌ركوك تیروپشكی خولی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی كه‌ركوكی ئه‌نجامداو سكرتێری یه‌كێتیه‌كه‌ش ده‌ڵێت:" ته‌نها یه‌ك  یانه‌ سه‌رده‌كه‌وێت بۆ خولی پاڵاوتن بۆ خولی نایاب".

سه‌عید نوری، سكرتێری یه‌كێتی تۆپی پێی كه‌ركوك سه‌باره‌ت به‌ خولی پاڵاوتنی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی كه‌ركوك بۆ (هه‌واڵ) وتی:" له‌ خوله‌كه‌دا  یانه‌كانی (خاك، قه‌لعه‌، گازی باكوور، موسه‌ڵا، حه‌ویجه‌و سه‌وره‌) و یانه‌ی دووز وه‌كو میوان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن ".

وتیشی :"  پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌ شێوازی خول له‌ یه‌ك قۆناغ به‌ڕێوه‌بچێت و رۆژی 19ی مانگی داهاتوو دیاریكراوه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی و هه‌فته‌ی یه‌ك جه‌وله‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت ".

سكرتێری یه‌كێتی تۆپی پێی كه‌ركوك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:" به‌ پێی رێنماییه‌كان یه‌ك تیپ سه‌رده‌كه‌وێت بۆ خولی پاڵاوتن بۆ خولی نایابی عێراق و دوو یانه‌ش داده‌به‌زن بۆ ریزی خولی پله‌ دوو ".

سه‌عید نوری ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: " له‌ ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی یارییه‌كانی خوله‌كه‌ ره‌چاوی دۆخی یانه‌ به‌شداربووه‌كانمان له‌ خولی كوردستان كردووه‌".

‌ 290 جار بینراوه‌
11/10/2018 1:03:14 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved