»  وەرزش
یوسف سه‌عید تاقیكردنه‌وه‌ی بژارده‌ی ئاسیا به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامده‌دات
ئا/ هه‌واڵ

 

یوسف سه‌عید ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێی كه‌ركوك تاقیكردنه‌وه‌كانی بژارده‌ی كیشوه‌ری ئاسیای به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامده‌دات.

سه‌باره‌ت  به‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی بژارده‌كانی ئاسیا، یوسف سه‌عید بۆ (هه‌واڵ) وتی:" تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ رۆژانی 15بۆ 19/10/2018 له‌ وڵاتی مالیزیاو به‌ سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا به‌ڕێوه‌چوو".

 وتیشی " تاقیكردنه‌وه‌كان بریتیبوون له‌ لێهاتوویی جه‌سته‌یی و تاقیكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیی و تێستكردنی حاڵه‌ته‌كانی ئۆفساید و نووسینی راپۆرتی یارییه‌كان و شیكردنه‌وه‌ی یاساكان به‌ زمانی ئینگلیزی ".

یوسف سه‌عید، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:" 46 ناوبژیوان به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كانیان و به‌نده‌ ته‌نها ناوبژیوانی عێراق بوو ".

ئه‌و ناوبژیوانه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:" تاقیكردنه‌وه‌كان ساڵانه‌ ئه‌نجامده‌درێت بۆ دیاریكردن ئه‌و ناوبژیوانانه‌ی كه‌ به‌شدار ده‌بن له‌ به‌ڕێوه‌بردنی چالاكیه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا".

‌ 279 جار بینراوه‌
11/10/2018 1:06:50 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved