نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن


 

بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و ڕێنمایەكانی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ژماره‌یه‌ك كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادەخات و سەرۆكی لیژنەكەش رایدەگەیەنێت رێگەدان بە هاتووچۆی مناڵی نەوجەوان بۆ كافتریا قەدەغەیە و رووبەرووی داخستنیان دەكاتەوە.

لەوبارەیەوە هەرێم عەبدولرەحمان، سەرۆكی لیژنەی ریستۆرانت وتی: لەئەنجامی سەردان و پشكنینە بەردەوامەكانی لیژنە هاوبەشەكان دەركەوتوه‌ هه‌ردو كافتریای (ئه‌كوا پارك، ڤیئایپی) و خواردن و خواردنه‌وه‌كانی (به‌رلین، لۆڤ تایم، هه‌ڤین، لیالی منصور، دڵین و شنه‌بای كوردستان) لە شاری سلێمانی پابەندی مەرج و رێنمایەكانی كاركردن نین، بۆیە  بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كان دادەخرێت.

دەربارەی جۆری سەرپێچیەكان ووتیشی: سەرپێچی كردن و جێبەجێ نەكردنی رێنمایەكان، جۆری ئەو سزا دیاری دەكات كە بەرامبەر شوێنێك دەكرێت، بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی و گەشتوگوزار، نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی سەرجەم كارمەندان هەروەها رێگری نەكردن لە مناڵی نەوجەوان بۆ شوێنانایان، بڕیاری داخستنی شوێنه‌كان دراوە.

 ئاماژەی بەئەوەش كرد، پێشتر و چەند جارێك سەرجەم كافتریا و گازینۆ و خواردن و خواردنه‌وه‌كانی شاری سلێمانی ئاگادار كراونەتەوە كە رێگری لە مناڵی خوار 18ساڵ بكەن یاری و نێرگەله و خواردنه‌وه‌یان پێشكەش نەكرێت كە یاسا هاتووچۆی منداڵی نەوجەوانی بۆ كافتریا و گازینۆ قەدەغەكردووە، هەرشوێنێكیش پابەند نەبێت رووبەرووی داخستن دەبێتەوە.

‌ 1029 جار بینراوه‌
11/12/2018 5:52:15 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved