حسێن عه‌لی
ماوه‌یه‌كه هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی
كارگێڕی یانه وه‌رزشییه‌كانی كه‌ركوك ئه‌نجام ده‌درێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان
گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌كردووه له په‌یكه‌ری یانه‌كان، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌و
یاسایه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێ به‌ڕێوه‌چوو، به هۆی كاره‌كه‌مه‌وه ده‌رفه‌تم بۆ ڕه‌خسا
له پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی یانه‌كان ئاماده‌بم و گوێبیستی راپۆرتی دارایی و كارگێڕی
یانه‌كان بم و ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه‌م لا گه‌ڵاڵه بوو :
1 -سه‌رجه‌م یانه‌كان له رووی
داهاته‌وه جیاوازی هه‌یه له نێوانیانداو خاڵی هاوبه‌شی زۆرێكیان قه‌یرانی داراییه
.
2 - ئه‌وه‌ی به زه‌قی دیار بوو
یانه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی بودجه‌یان ته‌رخان كردووه بۆ چالاكیه‌ك و به‌شداریان
بۆ كراوه كه ڕه‌نگه به هیچ شێوه‌یه‌كی له كه‌ركوك بوونی نه‌بێت .
3 -زۆریكیان له راپۆرته‌كانیان
ئاماژه‌یان بۆ به‌شداریكردن له چالاكی كچان كردووه، كه‌چی به ده‌گمه‌ن ڕه‌گه‌زی
مێینه ده‌بینرا چ له ده‌سته‌ی گشتی بێت یاخود له ده‌سته‌ی كارگێڕی، ئه‌مه‌ش
ئاماژه‌یه‌كی ترسناكه بۆ ئاوابوونی خۆری چالاكیه‌كانی كچانی وه‌رزشكار له كه‌ركوك
كه له ئێستادا جگه له بوونی ژماره‌یه‌كی كچانی وه‌رزشكاری كه‌ركوك ده‌توانی به
په‌نجه‌كانی ده‌ست بیانژمێرین هیچی تر به دی ناكرێن و ڕه‌نگه زیاتر كه‌مببنه‌وه
له سایه‌ی نه‌بوونی بناغه‌یه‌كی ته‌ندروست .
4 -یانه‌كان زیاتر پشت به تیپی
ئاماده‌كراو ده‌به‌ستن و زیاتر وه‌كو گرێبه‌ستی لێهاتووه چه‌ند زیاتر بده‌یت ئه‌نجامه‌كانت
باشتر ده‌بن .
له كۆتاییدا هیوا دارام ده‌سته‌ی نوێ هه‌ڵبژێردراوه‌كان
ته‌كانێك بده‌ن به ڕه‌وتی چالاكیه وه‌رزشیه‌كانی یانه‌كه‌یان كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن
كه ببنه یانه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنه‌ر یاریزان و وه‌رزشكاران نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.