»  وەرزش
كه‌ركوكییه‌كان له‌ ماراسۆنی به‌یروت ئه‌نجامی به‌رچاو ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن
ئا/ هه‌واڵ

رۆژی 11/11/2018 ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی به‌یروت له‌ لوبنان به‌ به‌شداری هه‌زاران كه‌س به‌ڕێوه‌چوو، وه‌رزشكارانی كه‌ركوكیش له‌ ركابه‌رییه‌ جیاجیاكانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ توانییان ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ستبهێنن.

سه‌باح حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ماراسۆنی به‌یروت بۆ (هه‌واڵ) وتی:” ماراسۆنی به‌یروت ماراسۆنیكی ساڵانه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌و له‌ چه‌ند جۆرێكی ركابه‌ریكردن پێكهاتووه‌ “.

هه‌روه‌ها وتیشی: “ له‌ ماراسۆنی ئه‌م ساڵدا 47 هه‌زار كه‌سی ته‌مه‌ن جیاوازی نێر و مێ به‌شداریان تێدا كردبوو “.

سه‌باح حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌نجامی وه‌رزشكارانی كه‌ركوك له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌كردو وتی:” محه‌مه‌د باسم پله‌ی یه‌كه‌م له‌ ركابه‌ری (5)كم و ئه‌حمه‌د سه‌باح پله‌ی سێیه‌م له‌ ركابه‌ری (5)كم و ئامال خدر پله‌ی سێیه‌م له‌ ركابه‌ری ژنان (42)كم یان له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌ده‌ستهێنا” .

‌ 284 جار بینراوه‌
11/17/2018 12:20:10 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved