»  وەرزش
یه‌كه‌ی چالاكی وه‌رزشی و دیده‌وانی كۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجامده‌دات
ئا/ هه‌واڵ

یه‌كه‌ی چالاكی وه‌رزشی و دیده‌وانی  به‌شی خوێندنی كوردی له‌ په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی 12/11/2018 و له‌ هۆڵی شه‌هید سیروان تاڵه‌بانی كۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆی به‌ ئاماده‌بوونی مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی و سه‌رپه‌رشتیاری وه‌رزش له‌ خوێندنی كوردی ئه‌نجامدا .
سه‌باره‌ت به‌ كۆبونه‌وه‌كه‌یان مامۆستا ته‌حسین محه‌مه‌د لێپرسراوی یه‌كه‌ی چالاكی وه‌رزشی و دیده‌وانی له‌ به‌شی خوێندنی كوردی بۆ ( هه‌واڵ ) وتی:” كۆبونه‌وه‌كه‌مان كۆبونه‌وه‌یه‌كی ساڵانه‌یه‌ به‌ ئامانجی دانانی پلانی چالاكیه‌كانمان بۆ وه‌رزی خوێندنی 2018-2019 “. 
وتیشی “ بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ بڕیاره‌ماندا سێ پاڵه‌وانێتی سه‌رتاسه‌ری خوێندنگه‌ كوردییه‌كان ئه‌نجام بده‌ین كه‌ بریتین له‌ باله‌ی كچان بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كان و فوتساڵی كوڕان بۆ له‌ دایكبوونی 2006 و له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانێتی تۆپی باسكه‌ “.
مامۆستا ته‌حسین ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:” له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌ سه‌ر بایه‌خ به‌ وانه‌ی وه‌رزش درایه‌وه‌ به‌ تایبه‌تی له‌م وه‌رزه‌ی خوێندن و پاش هه‌ڵگرتنی پشووی رۆژانی پێنج شه‌ممه‌ مامۆستایانی وه‌رزش هه‌ڵسه‌نگاندنی ساڵانه‌یان بۆ ده‌كرێت “.
‌ 289 جار بینراوه‌
11/17/2018 12:23:54 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved