ئا/ هه‌واڵ
ئاوه‌ڕۆ: به‌رده‌وام مه‌نهۆڵه‌كان
خاوێن ده‌كه‌ینه‌وه
به‌رگری شارستانی: تیمه‌كانمان
هه‌موكات له ئاماده‌باشیدان
له‌گه‌ڵ 30 خولهك بارانباریندا
به‌شێك له تونێل و مه‌نهۆڵه‌كانی كه‌ركوك پڕئاودهبن و رێگه‌ی هاتوچۆ ده‌گیرێت،به‌ڕێوه‌به‌ری
ئاوه‌ڕۆی كه‌ركوكیش ده‌ڵێت هۆكاری سه‌ره‌كی په‌نگخواردنه‌وه‌ی ئاوی باراناو كه‌ڵه‌كه‌بوونی
پیسی و خاشاكی سه‌ر جادهكانه
ناسیح فاتیح كه‌ره‌م، به‌ڕێوه‌به‌ری
ئاوه‌ڕۆی كه‌ركوك بۆ (هه‌واڵ) رایگه‌یاند:” پێشتر ئاماده‌كاری ته‌واومان كردبوو،
هه‌موو مهنهۆڵهكانمان خاوێن كردبووه‌وه، به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی په‌نگخواردنه‌وه‌ی
ئاوی باراناو كه‌ڵه‌كه‌بوونی پیسی و خاشاكی سه‌ر جادهكانه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوه‌ڕۆی كه‌ركوك
وتیشی:” خه‌ڵكی هه‌رچی پیسی و خاشاك هه‌یه بێ ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌مووی
فڕێ ده‌ده‌ن سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئه‌وه‌ش دواتر ده‌چێته‌سه‌ر مه‌نهۆڵه‌كان و نایه‌ڵێت
ئاوی باران بچێته نێو مهنهۆڵهكانهوهو دواتر ئاو له‌و شوێنانه په‌نگ ده‌خواته‌وه”،
باسی له‌وه‌شكرد:” زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی ئاو په‌نگی خواردبوه‌وه عه‌لاگه‌و نایلۆن
و بوتڵی ئاو سه‌ر مه‌نهۆڵه‌كانی گرتبوو”.
ناسیح فاتیح ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:”
ئێمه به‌رده‌وام له ئاماده‌كاریداین و كاری پاكردنه‌وه‌ی مه‌نهۆڵه‌كان ده‌یكه‌ین،
به‌ڵام به داخه‌وه هاوڵاتیان هاوكاریمان ناكه‌ن و هه‌رچی پیسی هه‌یه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان
فڕێده‌ده‌ن و دواتریش باراناو رایده‌ماڵێت بۆسه‌ر مه‌نهۆڵه‌كان”.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوه‌ڕۆی كه‌ركوك
ئاشكراشیكرد:” له‌كاتی په‌نگخواردنه‌وه‌ی ئاوی باراناو هاوڵاتیان گله‌یی ده‌كه‌ن،
له كاتێكدا ده‌بێت خودی خۆیان پیسی و خاشاك فڕێ نه‌ده‌نه سه‌ر شه‌قامه‌كان ،
چونكه دواجار هه‌موومان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین”.
رونیشیكرده‌وه:” ئاو چوبووه
چه‌ند ماڵێكه‌وه، دواتر توانیمان كاری پێویستمان بۆ ئه‌و ماڵانه كرد‌و ئاوه پهنگخواردووهكهمان
له رێگای ئامێره‌كانه‌وه راكێشایه ده‌ره‌وه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوه‌ڕۆی كه‌ركوك
داواشی له هاوڵاتیانی كه‌ركوك كرد، خاوێنی شۆسته‌و شه‌قامه‌كان بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی
سه‌ری مه‌نهۆڵه‌كان نه‌گیرێن و له كاتی باراندا ئاو له گه‌ڕه‌ك و شوێنه گشتییه‌كان
په‌نگ نه‌خواته‌وه‌و زیان به هیچ لایه‌ك نه‌گات”.
لای خۆشیه‌وه ملازمی یه‌كه‌م
قه‌یس عه‌بدولڕه‌زاق فه‌تحوڵا، لێپرسراوی راگه‌یاندنی به‌رگری شارستانی كه‌ركوك بۆ
(هه‌واڵ) رایگه‌یاند:” تیمه‌كانمان له هه‌موو حاڵه‌تێكدا له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان
و له كاتی په‌نگخواردنه‌وه‌ی ئاوی باران له چه‌ند شوێنێكی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ براده‌رانی
ئاوه‌ڕۆی كه‌ركوك كاری پێویستمان ئه‌نجامداوه”.
وتیشی :” له هه‌ر شوێنێك مه‌ترسی
په‌نگخواردنه‌وه‌ی ئاوی باراناو هه‌بوبێت و ئاگادار كرابێتینهوه، گه‌یشتوینه‌ته
شوێنه‌كه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانیش خۆی سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی كاره‌كانی
كردووه”.
ملازمی یه‌كه‌م/ قه‌یس عه‌بدولڕه‌زاق
فه‌تحوڵا، له باره‌ی كه‌موكوڕییه‌كانیان وتی:” ته‌نها ژماره‌ی پۆلیسمان كه‌مه،
به‌ڵام له رووی ژماره‌ی ئۆتۆمبێل و كه‌ره‌سته‌كانی تره‌وه زۆر باشین و ئامێری پێشكه‌وتوومان
هه‌یه بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان”.
ئاشكراشیكرد:” پێویسته ژماره‌ی
كارمه‌ندانی به‌رگری شارستانی كه‌ركوك (1015) كه‌س بین، به‌ڵام له ئێستادا ژماره‌مان
ته‌نها (392) كارمه‌نده”.
لێپرسراوی راگه‌یاندنی به‌رگری
شارستانی كه‌ركوك وتیشی:” سوپاسی هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كه هاوكارمانن، به‌ڵام زۆرجاریش
ده‌بینی ئۆتۆمبێلێكی به‌رگری شارستانی وه‌ستاوه‌و رێگه‌ی لێگیراوه، ده‌بێ هاوڵاتیان
هاوكارمان بن و رێگه‌ی بۆ چۆڵ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگاته شوێنی مه‌به‌ست، چونكه كاتێ
ئۆتۆمبێلێكی به‌رگری شارستانی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه هه‌ڵده‌كات، دیاره شتێك
روویداوه، ئه‌گه‌رنا له حاڵه‌تی ئاسایی‌دا هیچ كات زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه هه‌ڵناكرێت”.
باسی له‌وه‌شكرد:” له‌حاڵه‌تی رێگه‌نه‌دان
و هاوكارینه‌كردنی ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رگری شارستانی زۆر جار كاره‌ساته‌كان گه‌وره‌ترده‌بن،
هه‌ربۆیه پێویسته هه‌موو هاوڵاتیان هاوكارمان بن له‌و رووه‌وه”.
رونیشیكرده‌وه:” له كاتی بارانه‌كه‌ی هه‌فته‌ی
رابردوودا كاتێك ئاو چووبوه چه‌ند ماڵێكه‌وه، زۆر سه‌ركه‌وتووانه توانیمان له‌گه‌ڵ
ئاوه‌ڕۆی كه‌ركوك بارودۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ین، چونكه له‌كاتی باران و په‌نگخواردنه‌وه‌ی
ئاودا مه‌ترسی ته‌زووی كاره‌باش زیاتر ده‌بێت و بۆ ئه‌وه‌ش پێویستمان به هاوكاری
هاوڵاتیانه تا ئه‌ركه‌كانمان به باشترین شێوه ئه‌نجام بده‌ین و هه‌موان له مه‌ترسییه‌كان
بپارێزین”.
راشیگه‌یاند:” دوو داواكاریم له
هاوڵاتیانی كه‌ركوك هه‌یه، ئه‌ویش له كاتی هه‌ر رووداوێكدا بتوانن په‌یوه‌ندیمان
پێزه بكه‌ن به ژماره(115) و ئاگادارمان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات
تیمه‌كانمان بگه‌نه شوێنی رووداوه‌كه، هه‌روه‌ها له كاتی هه‌ر رووداوێكدا رێگری
له تیم و ئۆتۆمبێلكانمان نه‌كه‌ن و هاوكاریان بن، چونكه له كاتی هه‌ڵكردنی زه‌نگی
ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانمان، دیاره رووداوێك هه‌یه‌و پێویستیان به
هاوكاری ئێمه‌یه”.
لێپرسراوی راگه‌یاندنی به‌رگری
شارستانی كه‌ركوك، وتیشی:” هاوڵاتیانی كه‌ركوك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه تیمه‌كانمان هه‌موو
كات له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ پاراستنی هاوڵاتیان له هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو،
له كاتی رووداوه‌كانی هه‌فته‌ی پێشووش به كاتێكی زۆر كه‌م گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و
شوێنانه‌ی كه ئاو پهنگیخواردبوهوه و به ئه‌ركی خۆمان هه‌ستاوین”.