»  عێراق
رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له‌ عێراق به‌رزده‌بێته‌وه‌
ئا/ هه‌واڵ

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاشكرایكرد:” رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له‌ عێراق زیاتر له‌ (40%)ـه‌و زیاتر به‌ره‌و ژوور هه‌ڵده‌كشێت”.

قوسه‌ی ئه‌لیاسری، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:” ده‌بینین رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له‌ عێراق رووی له‌ زیادبوون كردووه‌”.

وتیشی:” هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ له‌ وڵاتدا هه‌ن وه‌ك كه‌رتی په‌روه‌رده‌و بێكاری و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كۆچ و ئاواره‌یی”.

هاوكات نه‌سرین هادی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا ئاشكرایكرد:” له‌ مانگی رابردوودا رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له‌ پایته‌خت گه‌یشتۆته‌ (50%) و ئه‌وانه‌شی كه‌ نه‌خوێنده‌وارن ته‌مه‌نیان له‌ نێوان (16-40) ساڵیدایه‌”.

‌ 568 جار بینراوه‌
11/17/2018 1:06:00 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved