»  عێراق
عێراق – ئێران.. گاز به‌رانبه‌ر به‌ خۆراك
هه‌واڵ

له‌سه‌روبه‌ندی كاره‌ بازرگانییه‌كانی، حكومه‌تی عێراق هه‌وڵده‌دات خۆراك به‌رانبه‌ر به‌ گازی ئێرانی بگۆڕێته‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كار له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی ئه‌مریكا ده‌كات.

دوو به‌رپرسی باڵای حكومه‌تی عێراق چوارشه‌ممه‌ی پێشوو رایگه‌یانگه‌یاند:” عێراق له‌ هه‌وڵی رێككه‌وتنێكه‌ له‌سه‌ر گۆڕینه‌وه‌ی خۆراك به‌رانبه‌ر به‌ گازی ئێرانی”.

ماڵپه‌ڕی رۆیته‌رز ئاشكراشیكردووه‌:” به‌غدا هه‌وڵده‌دات ره‌زامه‌ندی ئه‌مریكا وه‌ربگرێت بۆ هاورده‌كردنی گازی ئێرانی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌كارهێنانی وێستگه‌كانی كاره‌با له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق، ئه‌م كاره‌ش پێویستی به‌ كاتێكی زۆر ده‌بێت، تا سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی وزه‌ بدۆزێته‌وه‌. لای خۆیه‌وه‌ واشتنۆنیش ره‌زامه‌ندی به‌رایی ده‌ربڕیوه‌ به‌وه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای عێراق گاز له‌ ئێران وه‌ربگرێت، به‌ڵام مۆڵه‌تی ته‌نها (45) رۆژی به‌ عێراق داوه‌ تا به‌دیلێكی تر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌دۆزێته‌وه‌.

‌ 516 جار بینراوه‌
11/17/2018 1:07:17 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved