»  کوردستان
فه‌ڕه‌نسا دوو ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال ته‌رخان ده‌كات
هه‌واڵ

به‌مه‌به‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان فه‌ڕه‌نسا بڕی دوو ملیۆن یۆرۆ بۆ شه‌نگال ته‌رخان ده‌كات.

له‌ چوارچێوه‌ی كاره‌كانی كۆڕبه‌ندی پاریس، حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا بڕیاریدا به‌ پێشكه‌شكردنی بڕی دوو ملیۆن یۆرۆ به‌ سندوقی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌زای شه‌نگال، كه‌ له‌لایه‌ن نادیه‌ موراده‌وه‌ دامه‌زراوه‌.

كۆشكی ئه‌لیزیه‌ له‌ راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌:” ئیمانوێل ماكرۆن رێنمایی داوه‌ته‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه‌ پشتیوانی له‌ نادیه‌ موراد و تیمه‌كه‌ی بكه‌ن و پرۆژه‌ گرنگه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی قه‌زای شه‌نگال، به‌ ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ئه‌و قه‌زایه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2014ه‌وه‌ به‌ هۆی په‌لاماره‌كه‌ی داعشه‌وه‌ ئاواره‌ بوونه‌.

‌ 331 جار بینراوه‌
11/17/2018 1:07:46 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved