»  کوردستان
هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك


له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ندین رووداوی كوشتن و دزین و تیرۆر له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی شاری كه‌ركوك روویانداوه‌، له‌ گۆشه‌ی هه‌فته‌ رووداوی كه‌ركوك، پوخته‌ی رووداوه‌كان ببینه‌.

* هه‌ینی رابردوو 9/11، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی كه‌ركوك بڕینی ماڵی برهان عومه‌ر عه‌زیز كاسبكاری راگه‌یاند كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیكی مزگه‌وتی ئه‌برار له‌ شه‌قامی قودس.

له‌دوای رووداوه‌كه‌ش پسپۆری تایبه‌ت به‌و تاوانه‌و ده‌وریه‌ك له‌ نه‌هێشتنی تاوانه‌كان سه‌ردانی ماڵه‌كه‌یان كردو ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ بڕی (15000) دۆلاری ئه‌مریكی له‌ماڵه‌كه‌ی دزراوه‌.

هه‌مان رۆژ، بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ره‌فه‌ رایگه‌یاند:”كه‌سێكی نه‌ناسراو له‌ گه‌ڕه‌كی كوردستان، نزیك فرۆشگای كاوه‌، نارنجۆكێك فرێده‌داته‌ ماڵی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی (عه‌لی ئیبراهیم مه‌حمود) كه‌ فه‌رمانبه‌ره‌ له‌ شاره‌وانی و له‌ ئه‌نجامیشدا بۆمبه‌كه‌ ناته‌قێته‌وه‌.له‌دوای رووداوه‌كه‌ش پسپۆری تایبه‌ت به‌و تاوانه‌و ده‌وریه‌ك له‌ بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ره‌فه‌ چۆته‌ شوێنه‌كه‌و سه‌ره‌داوه‌ به‌راییه‌كانی شیكردۆته‌وه‌.

* شه‌ممه‌ی رابردوو10/11، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی حه‌ویجه‌، رایگه‌یاند:”له‌ گوندی السعدونیه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ریاز له‌به‌ر كێشه‌ی كه‌سیی دوو كه‌س بۆته‌ شه‌ڕه‌گولله‌یان كه‌ هه‌ردوكیان سه‌ر به‌ پۆلیسی فیدراڵین و بووه‌ هۆی كوژرانی ئه‌یاد تارق فالح كه‌ دانشتوی واستی كه‌ركوكه‌و هاوكات عه‌لی تاڵب خیون دانشتوی نه‌جه‌فیش كوژراوه‌ و كه‌سێكی تریش به‌ناوی محه‌مه‌د مدلول جربوع نیشته‌جێی به‌غدا برینداربووه‌.

  

* یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو11/11، نوێنه‌ری پۆلیسی پاراستنی دامه‌زراوه‌كان رایگه‌یاند:”شوانكاره‌یه‌كی له‌دایكبووی 2000 به‌ناوی مازن خزعل زائر به‌هۆی یاریكرنیه‌وه‌ به‌ بۆمبێك له‌ نزیكی چیای بۆری سه‌ر به‌ ناحیه‌ی له‌یلان بریندار بووه‌وه‌ نێردراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی.

هه‌ر یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی حه‌ویجه‌، رایگه‌یاند:”چه‌ته‌كانی داعش له‌نزیك بنكه‌ی گوندی ( البتاره‌) به‌ دوو چه‌كی (RBG وΡΒΓ) هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر دوو خاڵی سه‌ر به‌ ده‌وریه‌ی پۆلیسی حه‌ویجه‌و هیچ زیانێكی مرۆیی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

هه‌روه‌ها هه‌مان رۆژ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی حه‌ویجه‌ رایگه‌یاند:”له‌سه‌ر رێگه‌ی گشتی نێوان حه‌ویجه‌ ریاز و نزیك گوندی (البتاره‌) بۆمبێكی چێندراو ده‌دۆزرێته‌وه‌و له‌ لایه‌ن به‌شی ئه‌ندازیاری ته‌قه‌مه‌نییه‌كانه‌وه‌ پووچه‌ڵده‌كرێته‌وه‌.

هه‌ر یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له‌ گه‌ركی دۆمیز، چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ئۆتۆمبیلێكی كیای جۆری فاو ره‌نگی سپی كه‌ ساڵنامه‌كه‌ی به‌ناوی مزهر عبداڵا ئه‌حمه‌ده‌وه‌یه‌ و له‌سه‌ر شه‌قامی دۆمیزه‌وه‌ دزراوه‌، لای خۆشیانه‌وه‌ بنكه‌ی پۆلیسی میقدادی سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك هه‌واڵه‌كه‌ی به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان گشتگیركردووه‌ بۆ به‌دواداچونی پێویست.

* سێشه‌ممه‌ی رابردوو13/11، بنكه‌ی پۆلیسی قه‌زای دوبز، رایگه‌یاند:”هاوڵاتییه‌ك به‌ ناوی (زاحم حسین جفال الحمدانی) كه‌ سه‌ر به‌ حه‌شدی عه‌شایریه‌و دانشتوی گوندی (توێڵعه‌)یه‌ له‌ بنكه‌ی پۆلیسی مامه‌ سكاڵای به‌رزكردۆته‌وه‌ دژی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی عه‌باس ئه‌بوبه‌كر، به‌ تۆمه‌تی بوونی گومان له‌سه‌ری به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی موه‌لیده‌یه‌كی (100كه‌یڤی) كه‌ به‌وهۆیه‌وه‌ له‌كاركه‌وتوه‌.

هاوكات هه‌مان رۆژ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی كه‌ركوك، رایگه‌یاند:”رۆژی 11/11/2018 تیرۆریستانی داعش هێرشان كردۆته‌ سه‌ر گوندی كه‌رامه‌ (المره‌)ـی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی داقوق و ده‌وریه‌كانی پۆلیس و گه‌نجانی گونده‌كه‌ روبه‌روویان بوونه‌وه‌و تیرۆریستانی داعشیش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتن و لێكۆڵینه‌وه‌كانی لایه‌نه‌ ئه‌منیه‌كانیش له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌

* چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 14/11به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری كه‌ركوك و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تیرۆری كه‌ركوك به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌یه‌كی هه‌واڵگری حه‌ویجه‌ له‌گه‌ڕه‌كی الشعب له‌ ناحیه‌ی زابی سه‌ر به‌ قه‌زای حه‌ویجه‌ دوای گه‌یشتنی زانیاری دروست پێیان، (3) كه‌س به‌ ناوه‌كانی غه‌زوان خالد به‌ده‌وی له‌دایكبوی ساڵی 2003، عبدالواحد اسماعیل حه‌سن، له‌دایكبوی ساڵی 1999، حسن عه‌تیه‌ بده‌وی له‌دایكبوی ساڵی 2000، ده‌ستگیركران و له‌ناو خانووی غه‌زوان خالیدش ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی.

‌ 347 جار بینراوه‌
11/17/2018 1:09:49 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved