»  کوردستان
تا ئێستا كاتی خه‌رجكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان دیار نییه‌
هه‌واڵ

تاوه‌كو ئێستا به‌رێوه‌به‌رانی ئۆفیسه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار ده‌ستیان به‌كاره‌كانیان نه‌كردۆته‌وه‌و پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقیش دیار نییه‌.. كه‌ی خه‌رجده‌كرێت.

عه‌بدولباست ده‌روێش، لێپرسراوای راگه‌یاندنی ئۆفیسی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”تا ئێستا هیچ نوسراوێكمان ئاراسته‌ نه‌كراوه‌ به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی ئایار”، ئه‌وه‌شیسخته‌ڕوو:”له‌دوای بریاری ده‌ستبه‌كاربونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی كۆمسیارانی عێراقیش تا ئێستا به‌رێوه‌به‌رانی ئۆفیسه‌كانی كه‌ركوك و سڵاحه‌دین و ئه‌نبار ده‌ستبه‌كار نه‌بونه‌ته‌وه‌”.

به‌وته‌ی لێپرسراوای راگه‌یاندنی ئۆفیسی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، بابه‌تی ده‌ستبه‌كاربونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئۆفیسه‌كانی كه‌ركوك و رومادی و سه‌ڵاحه‌دین، له‌ ئێستادا له‌ دادگایه‌و تا ئێستا ئه‌و دۆسیانه‌ی له‌سه‌ریانه‌ یه‌كلانه‌بۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد:”به‌هۆی ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ له‌ دادگایه‌ ئێمه‌ نه‌مانتوانیوه‌ به‌دواداچون بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پرسه‌كه‌ یه‌كلا ببێته‌وه‌”.

عه‌بدولباست ده‌روێش، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”بڕیاری ده‌سبته‌كاربونه‌وه‌یان ته‌نها له‌ رێگای دادگاوه‌ ئه‌بێت و په‌رله‌مانیش له‌ توانایدا نییه‌ بڕیاری ده‌ستبه‌كاربونه‌وه‌یان بۆ ده‌ربكات چونكه‌ پرسی ئه‌و سێ ئۆفیسه‌ جیاواز بوه‌ له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران”.

‌ 343 جار بینراوه‌
11/17/2018 1:14:36 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved