»  کوردستان
به‌بڕی دوو ملیار دینار ده‌رمانی قاچاغ له‌كه‌ركوك ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت
هه‌واڵ

له‌ گه‌ڕه‌كێكی خواروی شاری كه‌ركوك ده‌ست به‌سه‌ر برێكی زۆری ده‌رمانی قاچاغ ده‌گیرێت كه‌ بڕه‌كه‌ی به‌ دوو ملیار دینار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت به‌ شێوازی نایاسایی هێنراوه‌ته‌ شاره‌كه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی باڵا، تایبه‌ت به‌ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی كه‌ركوك له‌ گه‌ڕه‌كی دۆمیزی خوارووی شاره‌كه‌، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕه‌ ده‌رمانێكی زۆری بێ مۆڵه‌تدا گرتووه‌”، ئه‌وه‌شیخسته‌روو:”به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی پسپۆرانی ده‌رمانسازی نرخی ده‌رمانه‌ قاچاغه‌كان ده‌كاته‌ دوو ملیار دیناری عێراقی”.

به‌پێی وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”ئه‌و بڕه‌ ده‌رمانه‌ له‌ مالێكدا حه‌شاردرابوو كه‌ هیچ مۆڵه‌تیكی یاسایی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نه‌بووه‌”.

هاوكات راشیگه‌یاند:”هاورده‌كردنی ئه‌و بڕه‌ زۆره‌ ده‌رمانه‌ به‌ رێگایه‌كی قاچاغ و نایاسایی هاتۆته‌ شاره‌كه‌وه‌.

(هه‌واڵ) به‌مه‌بستی وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندیكرد به‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌رێوبه‌ری راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ته‌ندروستی گشتی له‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك، به‌ڵام به‌بیانوی په‌یوه‌ست نه‌بوونیان به‌و بابه‌ته‌و نه‌بوونی زانیارییه‌وه‌ ئاماده‌نه‌بوون هیچ لێدوانێك له‌و باریه‌وه‌ بده‌ن.

‌ 340 جار بینراوه‌
11/17/2018 1:28:02 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved