نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
كورد پشت له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ده‌كات
هه‌واڵ

له‌ماوه‌ی پازده‌ ساڵی رابردوودا كورد به‌لای یه‌كێك له‌ پۆسته‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراقدا نه‌چووه‌و په‌رله‌مانتارێكی پێشووش ده‌ڵێت “كورد له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق نه‌ وه‌زیرو جێگرو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شیشی نه‌بووه‌”، له‌ كاتێكدا گه‌وره‌ترین كێشه‌ له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان له‌سه‌ر كشتوكاڵ و زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانه‌.

شوان داودی، ئه‌ندامی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ (هه‌واڵ) رایگه‌یاند:” یه‌كێك له‌ گرفته‌كانی كورد له‌ دوای ساڵی (2003)ـه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌لای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و داموده‌زگا كشتوكاڵییه‌كانی عێراقدا نه‌ڕۆیشتووه‌”، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:” بینیومانه‌ هه‌موو شه‌ڕه‌كان له‌سه‌ر پۆست بووه‌، ئه‌و پۆستانه‌ش پۆستی رووكه‌شین، له‌ كاتێكدا گه‌وره‌ترین كێشه‌ی كورد له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان كێشه‌ی كشتوكاڵ و زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانه‌”.

داودی وتیشی:” كورد له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق نه‌ وه‌زیرو جێگرو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شیشی نه‌بووه‌، وه‌كو كورد كه‌ یه‌كێك روو له‌و وه‌زاره‌ته‌ ده‌كات كارئاسانی بۆ بكرێت”.

به‌ وته‌ی ئه‌ندامه‌ی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش كوردێك به‌لای لیژنه‌ی كشتوكاڵدا نه‌ڕۆیشتووه‌و له‌ خولی رابردووش هیچ ئه‌ندامێكیان له‌و لیژنه‌یه‌ نه‌بووه‌”، ئاشكراشیكرد:” ئێستاش جارێكیتر ده‌بینین باسی وه‌زاره‌ته‌كانی دادو كۆچبه‌ران و شاره‌وانییه‌كان و پێشتر باسی وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی ده‌كرا، له‌ماوه‌ی ئه‌م پازده‌ ساڵه‌ی رابردوو نه‌مبینیوه‌ كورد به‌لای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵدا بچێت ، له‌ كاتێكدا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌ بنه‌ڕه‌تدا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵییه‌”، رونیشیكرده‌وه‌:” ئه‌وه‌ی جێی مه‌ترسییه‌ ئه‌وه‌یه‌ كورد پشتی له‌ كشتوكاڵ كردووه‌، نه‌یتوانیوه‌ سود له‌ تواناكانی ده‌وڵه‌تی عێراق وه‌ربگرێت بۆ پشتیوانی كشتوكاڵی خۆی و یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانیش غیابی كورده‌ له‌ داموده‌زگا كشتوكاڵییه‌كانی حكومه‌تی عێراق.

‌ 1128 جار بینراوه‌
11/17/2018 1:29:52 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved