»  کوردستان
داعش گازی خه‌رده‌ل له‌ سوریاوه‌ بۆ رۆژئاوای كه‌ركوك ده‌هێنێت
هه‌واڵ

 

راپۆرتێكی هه‌واڵگری نهێنی باس له‌ هێنانی گازی خه‌رده‌ل ده‌كات له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ له‌ سوریاوه‌ بۆ چیایه‌كی رۆژئاوای كه‌ركوك.

بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی عێراق بۆ كاروباری هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌كانی فیدراڵی و پرۆسه‌كان، له‌ نوسراوێكی نهێنیدا كه‌ كۆپه‌یكی ده‌ستی هه‌واڵ كه‌وتووه‌ له‌ 14 / 11 / 2018، كه‌ ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ ده‌سته‌ی نیشتمانی و هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگری (خانه‌ی هه‌واڵگری نیشتمانی) و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری پۆلیسی فیدراڵی كردووه‌، تێیدا رایگه‌یاندوه‌:”به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستیانكه‌وتووه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆیانه‌وه‌، تیرۆریستانی داعش گازی خه‌رده‌لیان له‌ سوریاوه‌ هێناوه‌ته‌ چیای (غه‌رره‌)ی سه‌ربه‌ قه‌زای دوبزی شاری كه‌ركوك”.

هه‌روه‌ها راشگه‌یه‌ندراوه‌:”هاوكات كارگه‌ی دروستكردنی بۆمب و پشتوێنی بۆمبڕێژكراویان هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌نیازن پارێزگای دیاله‌ بكه‌نه‌ ئامانج”، روونشكراوه‌ته‌وه‌:”بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌و كه‌سه‌ی كاره‌كه‌یان بۆ ئه‌نجامده‌دات تیرۆرستێكی به‌ ره‌گه‌ز ئه‌فغانیه‌و خاوه‌ن ئه‌زموونێكی زۆره‌ له‌ناو تیرۆرستان و راهێنه‌ری چه‌ندین چه‌كداربووه‌و هاوكات به‌رپرسی چه‌ندین پۆستی سه‌ربازی بووه‌ له‌ناو گروپه‌ توندره‌كانی ئه‌فغانستان”.

به‌پێی نوسراوه‌كه‌ش تاوه‌كو ئێستاش ناوی ئه‌و تیرۆریسته‌ ئه‌فغانیه‌ نه‌زانراوه‌، هه‌ر له‌ نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، له‌گه‌ڵ بونی هه‌ر زانیاریه‌كی دیكه‌ی سه‌باره‌ت به‌و چالاكیه‌ی تیرۆریستان لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی كه‌ بروسكه‌كه‌یان بۆ ئاڕاسته‌كراوه‌ ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌.

‌ 422 جار بینراوه‌
11/17/2018 1:32:41 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved