»  هەمەڕەنگ
زمان (شانۆی هه‌وار) له‌ خه‌ڵاتی یه‌كه‌می فێستیڤاڵی شانۆی ئوردن بێبه‌شده‌كات
ئا/ هه‌واڵ

 

گرووپی شانۆی هه‌وار به‌شداری خولی 25مین فێستیڤاڵی شانۆی ئوردنی كرد كردو له‌ 11 شانۆی عێراقی ته‌نها كاره‌كه‌ی ئه‌وان وه‌رگیرا.
هه‌فته‌ی رابردوو به‌ به‌شداری به‌به‌شداری 8 وڵات و گرووپی شانۆی هه‌وار له‌ شاری كه‌ركوكه‌وه‌به‌شدرای فێستیڤاڵه‌كه‌ی كرد كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار شانۆیه‌كی كوردی بچێته‌ ئوردن و به‌شداری ئه‌و فێستیڤاڵه‌ بكات .
له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌ژاد نه‌جم، سه‌رۆكی گرووپی هه‌وار، رایگه‌یاند:"به‌به‌شداری 8 وڵات فێستیڤاڵه‌كه‌ به‌رێوه‌چوو"، ئه‌وه‌شیخسته‌روو:"11 نمایش ته‌نها له‌ عێراقه‌وه‌ نێردرابوون بۆ لیژنه‌ی بینی فستێڤاڵی ئوردن به‌ڵام له‌و 11 ئێشه‌ ته‌نها ئێشه‌كه‌ی ئێمه‌ وه‌رگیرا".
به‌وته‌ی سه‌رۆكی گرووپی هه‌وار، دواتریش نمایشه‌كه‌ی ئێمه‌ كه‌ نمایشی شانۆیی كورسییه‌كان بوو كه‌ له‌ نوسینی یوجین یونسكۆیه‌ و سیناریۆی عه‌زیز عومه‌ره‌ و سینۆگرافیا و ده‌رهێنانییشی خۆمم، هه‌ریه‌كه‌ له‌ هه‌وار فارس و هونه‌ر شه‌وقی و دارا عزه‌دین و شاڵاو عه‌لی وه‌كو ئه‌كته‌ر به‌شداریان تێداكردبوو، له‌ پێشبركێكه‌كه‌دا یه‌كه‌می فستێڤاڵ بوو، روونشیكرده‌وه‌:"به‌ڵام ته‌نها له‌به‌ر زمانه‌كه‌مان كه‌ كوردی بوو یه‌كه‌می نه‌هێنا كه‌ ئه‌مه‌ قسه‌ی لیژنه‌ی دادوه‌ری بوو له‌سه‌ر سته‌یج".
نه‌ژاد نه‌جم، راشیگه‌یاند:"25 ساڵه‌ عێراق به‌شداری ئه‌م فێستیڤاڵه‌ ده‌كات و ئه‌مه‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ به‌زمانی كوردی له‌ كێبڕكی یه‌كه‌مه‌كانیش بێت، به‌ڵام به‌ هۆی زمانه‌كه‌مانه‌وه‌ ئه‌و مافه‌یان پێ نه‌داین و به‌ئاشكرا پێانوتین به‌هۆكاری زمان یه‌كه‌متان نه‌هێنا، وتیشی:"بوینه‌ قوربانی زمانه‌كه‌مان، به‌ڵام ئه‌مه‌ش جێگای خۆشحاڵییه‌ هێنده‌ ئاستی ئێشه‌كه‌مان به‌رزبێت زورترین رۆژنامه‌ و كه‌سایه‌تی باس بكرێت و له‌ سێ فێستیڤاڵ به‌ره‌سمی ئیشه‌كه‌مان بانگێشت بكرێت".

 

‌ 177 جار بینراوه‌
11/23/2018 9:58:54 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved