»  کاتژمێر یازدە
خورماتوو .... وانه‌یه‌ك بۆ مێژوو
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌

 

به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی حه‌وته‌غاری سه‌ر به‌ قه‌زای داقوق دراوسێی خورماتوو بوومه‌، ره‌نگه‌ زۆر گله‌یی ئه‌وه‌م هاتبێته‌ سه‌ر كه‌ وه‌ك پێویست به‌ ده‌نگ كێشه‌و داخوازییه‌كانی خورماتوو نه‌چوبووم، له‌راستیدا وانییه‌ هه‌رچه‌نده‌ من نوێنه‌ری كه‌ركوك بووم، به‌ڵام خۆم به‌ نوێنه‌ری خورماتووش زانیوه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نوێنه‌ریان نه‌بووه‌، پێش ئه‌وه‌ی له‌نوێنه‌رانیش بم كه‌م وزۆر خورماتوو به‌شێك بووه‌ له‌خه‌مه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانم، زۆربابه‌ت و زۆر به‌دواداچوونی رۆژنامه‌وانیم سه‌باره‌ت به‌و شاره‌ نووسیوه‌و بڵاوكردۆته‌وه‌، زۆرێك له‌ به‌رپرسانی حیزبی و ئیداری خورماتوو به‌ ئێستاشه‌وه‌ لێم دردۆنگ و نیگه‌رانن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راو بۆچوونه‌كانی خۆم دوور له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبی خستۆته‌روو، هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تایبه‌تیشم له‌و شاره‌دا نه‌بووه‌و نابێت، خه‌می من بۆ خورماتوو ته‌نها خه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ بووه‌، له‌ ده‌ره‌وه‌ی نووسین و ئه‌ركی په‌رله‌مانتاری هه‌وڵی زۆرمدا بۆ ئه‌وه‌ی خورماتوو به‌و ده‌رده‌ی ئێستا نه‌گات، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ زۆرمان وت و كه‌م بیسترا، "یان راستتر هه‌ر نه‌بیسترا".

له‌دوای رووداوه‌كانی16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ جارێكی تر هه‌موو هه‌وڵه‌كانم خسته‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك له‌ نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكه‌ به‌شمه‌ینه‌ته‌كه‌ی كه‌م بكه‌ینه‌وه‌، هاوكارو پشتیوانی هه‌موو وه‌فده‌ حكومه‌ی و حزبی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی خوورماتوو بوومه‌ بۆ هه‌ر پرسێك كه‌ پێمكرابێت، باسم نه‌كردوون چونكه‌ به‌ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمم زانیوه‌.

خورماتوو ناوچه‌یه‌كی ستراتیژی گرنگه‌ بۆ دۆزی كورد، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ شارێكی فه‌رامۆشكراوه‌و ته‌نانه‌ت له‌په‌راوێزی ئه‌جێندای سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورددا نه‌بووه‌و بڕیاره‌ چاره‌نووسسازه‌كانیش سه‌باره‌ت به‌خورماتوو بۆ به‌رپرسه‌ لۆكاڵیه‌كان به‌جێ هێلدراوه‌و ئه‌و به‌رپرسانه‌ش به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی بچوك له‌ ئاستی شاره‌كه‌ نه‌ك له‌ ئاستی دۆزی كورد مامه‌ڵه‌یان تێدا كردووه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووه‌، له‌ساڵی 2016 راپۆرتێكی تێرو ته‌سه‌ل پشت به‌ستوو به‌ ئامار له‌باره‌ی خورماتووه‌وه‌ راده‌ستی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كرد و پێشنیازی چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی گونجاوم بۆ دۆزی خورماتوو كردبوو، (باوه‌ڕ ناكه‌م خوێندرابێته‌وه‌).

به‌هه‌رحاڵ من پێموایه‌ كورد خۆی خورماتووی خستۆته‌ په‌راوێزه‌وه‌، به‌مه‌به‌ست بێت یان كه‌مئه‌زموونی خۆی بچوك كردۆته‌وه‌. لێره‌دا ته‌نها دوا هه‌وڵم ده‌خه‌مه‌ روو كه‌ به‌داخه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌وه‌ی نوێنه‌رێكی كورد له‌ خورماتوو بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ربخرێت.

له‌ 29/1/2018 بانگه‌وازێكم بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی 2018ـی په‌رله‌مانی عێراق له‌ خورماتوو بڵاوكرده‌وه‌و دوو خاڵم خسته‌ روو.

1 - یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كان و كۆده‌نگیان له‌سه‌ر كاندیدكردنی یه‌ك كه‌س بۆ په‌رله‌مان و یه‌ك كه‌سیش بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر پرۆسه‌یه‌كیان زیاتر له‌یه‌ك كاندیدمان هه‌بێت، ده‌نگه‌كانمان په‌رت ده‌بن و ده‌سوتێن و هیچیان سه‌رناكه‌ون.

2 - ئه‌و دوو كاندیده‌ بخرێنه‌ ناو یه‌كێك له‌ لیسته‌ به‌هێزه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌وه‌، تاكو بتوانین له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و لیسته‌دا رێژه‌ی كورسیه‌كه‌ مسۆگه‌ر بكه‌ین بۆ په‌رله‌مان و بۆ ئه‌نجومه‌نیش كاندیده‌كانمان سه‌ر بخه‌ین .

 بۆ ئه‌مه‌ش له‌ 9ی شوبات ده‌ستم به‌كاركردن كرد له‌ماڵی كاك سامان گه‌رمیانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حزبی و حكومی یه‌كێتی له‌شاره‌كه‌ كۆبووینه‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتین بكه‌وینه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و له‌و باره‌یه‌وه‌، (یه‌كێتی ئاماده‌بوو ده‌سبه‌رداری كاندیده‌كه‌ی بێت، به‌ڵام ئاماده‌ نه‌بوو ده‌سبه‌رداری ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ بێت كه‌ له‌تكریت رێككه‌وتووه‌ له‌گه‌ڵیان)، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌نده‌و مامۆستا مه‌لاكه‌ریم به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرین راسپێردراین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان گفتوگۆبكه‌ین به‌نده‌ له‌ رێگه‌ی مامۆستا ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شیده‌وه‌ دواتر راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ مامۆستا محه‌مه‌د حه‌كیم له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی قسه‌م كرد، پشتیوانی خۆی بۆ راكه‌ی من ده‌ربڕی و وتی ئێمه‌ وه‌كو كۆمه‌ڵ ئاماده‌ین، به‌ڵام ده‌بێت گۆڕان رازی بن چونكه‌ پێكه‌وه‌ین، له‌گه‌ڵ كاك (حه‌سه‌ن بارام)ـیش قسه‌م كرد له‌ هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی د.به‌رهه‌م، كه‌ ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ گۆڕان بوون هه‌مان رای به‌نده‌ی هه‌بووه‌، كاك مه‌لا كه‌ریم به‌نده‌ی سه‌رپشك كرد به‌ درێژه‌دان به‌ گفتوگۆكان له‌ڕێگه‌ی كاك موعته‌سه‌م نه‌جمه‌دینه‌وه‌ كاتمان له‌گه‌ڵ مامۆستا جه‌لال جه‌وهه‌ر له‌گۆڕان دیاریكردو پێكه‌وه‌ چوینه‌ سه‌ردانی، پێش ئه‌وه‌ی مامۆستا جه‌لال ببینین كاك (عومه‌ری سه‌ید عه‌لی)مان بینی و گفتوگۆمان كرد ئه‌وه‌یش زۆری پێباشبوو، دواتر به‌ئاماده‌یی كاك عومه‌ر له‌گه‌ڵ مامۆستا جه‌لال دانیشتین و زۆرمان وت و كه‌می بیست، ئاماده‌نه‌بوو نه‌ده‌ستبه‌رداری كاندیده‌كه‌ی بێت و نه‌ هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی كه‌ له‌تكریت به‌ستبووی، به‌مامۆستا جه‌لالم وت كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی له‌هه‌مووی به‌هێزتره‌ ئه‌وجا ئاماده‌یه‌ بكشێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتی هیچ قسه‌مان نه‌كرد، چونكه‌ پارتی بڕیاری دابوو له‌م ناوچانه‌ نه‌چێته‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌.

له‌ رۆژی 10ی شوبات نامه‌یه‌كم به‌ مۆبایل بۆ مامۆستا جه‌لال جه‌وهه‌ر نارد، ئه‌مه‌م بۆ نوسی:

 "سلاو مامۆستا..

بۆ مێژوو  رای براده‌رانی كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی  د.به‌رهه‌م وه‌ك رایه‌كه‌ی به‌نده‌یه‌. به‌و پێداگرییه‌تان له‌سه‌ر كاندیده‌كه‌تان و ته‌حالفه‌كه‌ی تكریت له‌كاتێكدا كه‌ یه‌كێتی ئاماده‌ی كشاندنه‌وه‌ی كاندیده‌كه‌یه‌تی و قسه‌كردنه‌ له‌سه‌ر كاندیدی هاوبه‌ش تائێستا فرسه‌ت هه‌یه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ردوولا نه‌دۆڕاوین و هیچ لایه‌كمان سه‌ركه‌وتوونابین. له‌گه‌ڵ رێزی زۆرم بۆتان" . تا ئێستاش وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه‌ .

دواجار هه‌وڵه‌كه‌ شكستیهینا، كورد هه‌م له‌ناو خۆیاندا دابه‌شبوون هه‌م دابه‌شبوونه‌ سه‌ر هاوپه‌یمانیتییه‌كانی تكریت و زیاتر له‌(11) هه‌زار ده‌نگی كورد به‌هه‌ده‌رچوو، بۆ زیاتر دابه‌شكردنی ده‌نگی كورد پارتی هه‌رچه‌نده‌ بڕیاریدابوو به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كات، به‌ڵام له‌خورماتوو كاندیدی هه‌بوو، كانیده‌ كورده‌كانیش  به‌مشیوه‌یه‌بوون:

(1) شه‌لال عه‌بدول ئه‌حمه‌د (4913) ده‌نگ (كاندیدی یه‌كێتی له‌ تحالف الجماهیر الوگنیه‌).

(2) تالیب محه‌مه‌د مسته‌فا(3389) ده‌نگ (كاندیدی سێبه‌ری یه‌كێتی له‌ تحالف الجماهیر الوگنیه‌).

(3) ئاسۆ ساڵح ره‌شاد (1370) ده‌نگ گۆڕان، كۆمه‌ڵ، هاوپه‌یمانی، یه‌كگرتوو له‌(تحالف النصر).

(4) شیرزاد كریم مجید (789) ده‌نگ پارتی (عراقیون للتغیر).

(5) رووناك مجید سعید (281) ده‌نگ نه‌وه‌ی نوی، پارتی چاره‌سه‌ر (التچامن).

(6) هیمن نوری احمد، شیوعی (298) ده‌نگ (التچامن)

(7) امین عزیز جواد، سه‌ربه‌خۆ (119) ده‌نگ (التچامن). به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی حه‌وته‌غاری سه‌ر به‌ قه‌زای داقوق دراوسێی خورماتوو بوومه‌، ره‌نگه‌ زۆر گله‌یی ئه‌وه‌م هاتبێته‌ سه‌ر كه‌ وه‌ك پێویست به‌ ده‌نگ كێشه‌و داخوازییه‌كانی خورماتوو نه‌چوبووم، له‌راستیدا وانییه‌ هه‌رچه‌نده‌ من نوێنه‌ری كه‌ركوك بووم، به‌ڵام خۆم به‌ نوێنه‌ری خورماتووش زانیوه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نوێنه‌ریان نه‌بووه‌، پێش ئه‌وه‌ی له‌نوێنه‌رانیش بم كه‌م وزۆر خورماتوو به‌شێك بووه‌ له‌خه‌مه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانم، زۆربابه‌ت و زۆر به‌دواداچوونی رۆژنامه‌وانیم سه‌باره‌ت به‌و شاره‌ نووسیوه‌و بڵاوكردۆته‌وه‌، زۆرێك له‌ به‌رپرسانی حیزبی و ئیداری خورماتوو به‌ ئێستاشه‌وه‌ لێم دردۆنگ و نیگه‌رانن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راو بۆچوونه‌كانی خۆم دوور له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبی خستۆته‌روو، هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تایبه‌تیشم له‌و شاره‌دا نه‌بووه‌و نابێت، خه‌می من بۆ خورماتوو ته‌نها خه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ بووه‌، له‌ ده‌ره‌وه‌ی نووسین و ئه‌ركی په‌رله‌مانتاری هه‌وڵی زۆرمدا بۆ ئه‌وه‌ی خورماتوو به‌و ده‌رده‌ی ئێستا نه‌گات، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ زۆرمان وت و كه‌م بیسترا، "یان راستتر هه‌ر نه‌بیسترا".

له‌دوای رووداوه‌كانی16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ جارێكی تر هه‌موو هه‌وڵه‌كانم خسته‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك له‌ نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكه‌ به‌شمه‌ینه‌ته‌كه‌ی كه‌م بكه‌ینه‌وه‌، هاوكارو پشتیوانی هه‌موو وه‌فده‌ حكومه‌ی و حزبی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی خوورماتوو بوومه‌ بۆ هه‌ر پرسێك كه‌ پێمكرابێت، باسم نه‌كردوون چونكه‌ به‌ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمم زانیوه‌.

خورماتوو ناوچه‌یه‌كی ستراتیژی گرنگه‌ بۆ دۆزی كورد، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ شارێكی فه‌رامۆشكراوه‌و ته‌نانه‌ت له‌په‌راوێزی ئه‌جێندای سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورددا نه‌بووه‌و بڕیاره‌ چاره‌نووسسازه‌كانیش سه‌باره‌ت به‌خورماتوو بۆ به‌رپرسه‌ لۆكاڵیه‌كان به‌جێ هێلدراوه‌و ئه‌و به‌رپرسانه‌ش به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی بچوك له‌ ئاستی شاره‌كه‌ نه‌ك له‌ ئاستی دۆزی كورد مامه‌ڵه‌یان تێدا كردووه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووه‌، له‌ساڵی 2016 راپۆرتێكی تێرو ته‌سه‌ل پشت به‌ستوو به‌ ئامار له‌باره‌ی خورماتووه‌وه‌ راده‌ستی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كرد و پێشنیازی چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی گونجاوم بۆ دۆزی خورماتوو كردبوو، (باوه‌ڕ ناكه‌م خوێندرابێته‌وه‌).

به‌هه‌رحاڵ من پێموایه‌ كورد خۆی خورماتووی خستۆته‌ په‌راوێزه‌وه‌، به‌مه‌به‌ست بێت یان كه‌مئه‌زموونی خۆی بچوك كردۆته‌وه‌. لێره‌دا ته‌نها دوا هه‌وڵم ده‌خه‌مه‌ روو كه‌ به‌داخه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌وه‌ی نوێنه‌رێكی كورد له‌ خورماتوو بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ربخرێت.

له‌ 29/1/2018 بانگه‌وازێكم بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی 2018ـی په‌رله‌مانی عێراق له‌ خورماتوو بڵاوكرده‌وه‌و دوو خاڵم خسته‌ روو.

1 - یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كان و كۆده‌نگیان له‌سه‌ر كاندیدكردنی یه‌ك كه‌س بۆ په‌رله‌مان و یه‌ك كه‌سیش بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر پرۆسه‌یه‌كیان زیاتر له‌یه‌ك كاندیدمان هه‌بێت، ده‌نگه‌كانمان په‌رت ده‌بن و ده‌سوتێن و هیچیان سه‌رناكه‌ون.

2 - ئه‌و دوو كاندیده‌ بخرێنه‌ ناو یه‌كێك له‌ لیسته‌ به‌هێزه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌وه‌، تاكو بتوانین له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و لیسته‌دا رێژه‌ی كورسیه‌كه‌ مسۆگه‌ر بكه‌ین بۆ په‌رله‌مان و بۆ ئه‌نجومه‌نیش كاندیده‌كانمان سه‌ر بخه‌ین .

 بۆ ئه‌مه‌ش له‌ 9ی شوبات ده‌ستم به‌كاركردن كرد له‌ماڵی كاك سامان گه‌رمیانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حزبی و حكومی یه‌كێتی له‌شاره‌كه‌ كۆبووینه‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتین بكه‌وینه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و له‌و باره‌یه‌وه‌، (یه‌كێتی ئاماده‌بوو ده‌سبه‌رداری كاندیده‌كه‌ی بێت، به‌ڵام ئاماده‌ نه‌بوو ده‌سبه‌رداری ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ بێت كه‌ له‌تكریت رێككه‌وتووه‌ له‌گه‌ڵیان)، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌نده‌و مامۆستا مه‌لاكه‌ریم به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرین راسپێردراین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان گفتوگۆبكه‌ین به‌نده‌ له‌ رێگه‌ی مامۆستا ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شیده‌وه‌ دواتر راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ مامۆستا محه‌مه‌د حه‌كیم له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی قسه‌م كرد، پشتیوانی خۆی بۆ راكه‌ی من ده‌ربڕی و وتی ئێمه‌ وه‌كو كۆمه‌ڵ ئاماده‌ین، به‌ڵام ده‌بێت گۆڕان رازی بن چونكه‌ پێكه‌وه‌ین، له‌گه‌ڵ كاك (حه‌سه‌ن بارام)ـیش قسه‌م كرد له‌ هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی د.به‌رهه‌م، كه‌ ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ گۆڕان بوون هه‌مان رای به‌نده‌ی هه‌بووه‌، كاك مه‌لا كه‌ریم به‌نده‌ی سه‌رپشك كرد به‌ درێژه‌دان به‌ گفتوگۆكان له‌ڕێگه‌ی كاك موعته‌سه‌م نه‌جمه‌دینه‌وه‌ كاتمان له‌گه‌ڵ مامۆستا جه‌لال جه‌وهه‌ر له‌گۆڕان دیاریكردو پێكه‌وه‌ چوینه‌ سه‌ردانی، پێش ئه‌وه‌ی مامۆستا جه‌لال ببینین كاك (عومه‌ری سه‌ید عه‌لی)مان بینی و گفتوگۆمان كرد ئه‌وه‌یش زۆری پێباشبوو، دواتر به‌ئاماده‌یی كاك عومه‌ر له‌گه‌ڵ مامۆستا جه‌لال دانیشتین و زۆرمان وت و كه‌می بیست، ئاماده‌نه‌بوو نه‌ده‌ستبه‌رداری كاندیده‌كه‌ی بێت و نه‌ هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی كه‌ له‌تكریت به‌ستبووی، به‌مامۆستا جه‌لالم وت كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی له‌هه‌مووی به‌هێزتره‌ ئه‌وجا ئاماده‌یه‌ بكشێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتی هیچ قسه‌مان نه‌كرد، چونكه‌ پارتی بڕیاری دابوو له‌م ناوچانه‌ نه‌چێته‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌.

له‌ رۆژی 10ی شوبات نامه‌یه‌كم به‌ مۆبایل بۆ مامۆستا جه‌لال جه‌وهه‌ر نارد، ئه‌مه‌م بۆ نوسی:

 "سلاو مامۆستا..

بۆ مێژوو  رای براده‌رانی كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی  د.به‌رهه‌م وه‌ك رایه‌كه‌ی به‌نده‌یه‌. به‌و پێداگرییه‌تان له‌سه‌ر كاندیده‌كه‌تان و ته‌حالفه‌كه‌ی تكریت له‌كاتێكدا كه‌ یه‌كێتی ئاماده‌ی كشاندنه‌وه‌ی كاندیده‌كه‌یه‌تی و قسه‌كردنه‌ له‌سه‌ر كاندیدی هاوبه‌ش تائێستا فرسه‌ت هه‌یه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ردوولا نه‌دۆڕاوین و هیچ لایه‌كمان سه‌ركه‌وتوونابین. له‌گه‌ڵ رێزی زۆرم بۆتان" . تا ئێستاش وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه‌ .

دواجار هه‌وڵه‌كه‌ شكستیهینا، كورد هه‌م له‌ناو خۆیاندا دابه‌شبوون هه‌م دابه‌شبوونه‌ سه‌ر هاوپه‌یمانیتییه‌كانی تكریت و زیاتر له‌(11) هه‌زار ده‌نگی كورد به‌هه‌ده‌رچوو، بۆ زیاتر دابه‌شكردنی ده‌نگی كورد پارتی هه‌رچه‌نده‌ بڕیاریدابوو به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كات، به‌ڵام له‌خورماتوو كاندیدی هه‌بوو، كانیده‌ كورده‌كانیش  به‌مشیوه‌یه‌بوون:

(1) شه‌لال عه‌بدول ئه‌حمه‌د (4913) ده‌نگ (كاندیدی یه‌كێتی له‌ تحالف الجماهیر الوطنیه‌).

(2) تالیب محه‌مه‌د مسته‌فا(3389) ده‌نگ (كاندیدی سێبه‌ری یه‌كێتی له‌ تحالف الجماهیر الوطنیه‌).

(3) ئاسۆ ساڵح ره‌شاد (1370) ده‌نگ گۆڕان، كۆمه‌ڵ، هاوپه‌یمانی، یه‌كگرتوو له‌(تحالف النصر).

(4) شیرزاد كریم مجید (789) ده‌نگ پارتی (عراقیون للتغیر).

(5) رووناك مجید سعید (281) ده‌نگ نه‌وه‌ی نوی، پارتی چاره‌سه‌ر (التضامن).

(6) هیمن نوری احمد، شیوعی (298) ده‌نگ (التضامن)

(7) امین عزیز جواد، سه‌ربه‌خۆ (119) ده‌نگ (التضامن).

‌ 252 جار بینراوه‌
11/23/2018 10:35:00 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
123
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved