»  وەرزش
خولی پله‌یه‌كی یانه‌كانی كه‌ركوك ده‌ستپێده‌كات
ئا/ هه‌واڵ

رۆژانی  19و 21 /11/2018  دوو یاری له‌ یارییه‌كانی جه‌وله‌ی یه‌كه‌می  خولی تۆپی پێی  یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی كه‌ركوك ده‌ستیپێكرد كه‌ یه‌كێتی تۆپی پێی كه‌ركوك سه‌ر په‌رشتی ده‌كات.

له‌ یاری یه‌كه‌مدا كه‌ له‌ سه‌ر یاریگای  نه‌وتی باكور به‌ڕێوه‌چوو هه‌ردوو یانه‌ی حه‌ویجه‌و یانه‌ی سه‌وره‌ رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه‌، له‌و یارییه‌دا كه‌سه‌رباری ئه‌وه‌ی  یانه‌ی حه‌ویجه‌ ئاستی باشتر بوو، به‌ڵام یارییه‌كه‌ به‌ یه‌كسانبوونی هه‌ردوو تیپ به‌ دوو گۆڵ ته‌واو بوو.

له‌ یاری دووه‌مداو له‌ سه‌ر یاریگای یانه‌ی موسه‌ڵا هه‌ردوو یانه‌ی خاوه‌ن یاریگاو یانه‌ی قه‌لعه‌ رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه‌و یارییه‌كه‌ش به‌ یه‌كسانبوونی هه‌ردوو تیپ به‌ یه‌ك گۆڵ ته‌واو بوو.

جێ باسه‌ له‌ خوله‌كه‌دا یانه‌كانی ( سه‌وره‌، خاك، سۆلاف، گازی باكور، موسه‌ڵا، توركمان، حه‌ویجه‌و دووز ) به‌شدارن و یه‌ك تیپ سه‌رده‌كه‌وێت بۆ پاڵاوتنه‌كان بۆ خولی نایاب.

‌ 248 جار بینراوه‌
11/23/2018 10:37:27 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved