»  وەرزش
یانه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی ده‌بێته‌ یه‌كه‌می تایكواندۆی سوید
ئا/ هه‌واڵ

 

یانه‌ی تایكواندۆی لیۆن توانی له‌سه‌ر ئاستی وڵاتی سوید پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت و باڵاده‌ستی خۆی بنوێنی.

هه‌ژار كه‌ركوكی راهێنه‌ر له‌ یانه‌ی لیۆن تایبه‌ت بۆ ( هه‌واڵ ) وتی “پاڵه‌وانێتی جامی سوید رۆژی 17 ی نۆڤه‌مبه‌ر كۆتاییهات و نزیكه‌ی 20 یانه‌ بۆ ركابه‌ریكردن له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كان و تیایدا یانه‌ی لیۆن به‌سه‌ر په‌رشتی ماسته‌رگراند ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا “.

وتیشی “ یاریزانه‌كانمان توانییان 7 میدالیای زێڕ و 7میدالیای زیو و 9 برۆنز ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و 13 یاریزانیشمان بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی سوید له‌ ئاسته‌ جیاوازه‌كاندا كران “.

 هه‌ژار كه‌ركوكی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:” یاریزانه‌كانیان له‌ یاریزانی فره‌ ڕه‌گه‌ز پێكهاتوون و دووان له‌ براوه‌كان كورد بوون كه‌ بریتین  له‌ سامان عه‌لی ڕه‌حیمی و دانیلا فه‌ره‌یدون) .

‌ 422 جار بینراوه‌
11/23/2018 10:38:23 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved