»  وەرزش
مۆبایله‌كه‌ی خۆی ده‌فرۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری ماراسۆنی به‌یروت بكات
ئا/ هه‌واڵ

 

محه‌مه‌د باسم یه‌كێكه‌ له‌ راكه‌ره‌ تازه‌پێشگه‌یشتووه‌كانی كه‌ركوك كه‌ له‌ ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی به‌یروت و له‌ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووان پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا، له‌م دیداره‌یدا له‌گه‌ڵ(هه‌واڵ) باس له‌ چۆنیه‌تی به‌شداریكردن له‌ ماراسۆنه‌كه‌و ده‌ستپێكی ژیانی وه‌رزشی خۆی ده‌كات .

* ماوه‌ی چه‌ند ساڵه‌ یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدان ده‌كه‌یت ؟

- له‌ساڵی  2015ه‌وه‌ رووم كردۆته‌ یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان به‌ تایبه‌تی ماوه‌ناوه‌ندییه‌كان و به‌ كاریگه‌ری مامۆستا هه‌یسه‌می راهێنه‌رم، چونكه‌ پێشتر یاری تۆپی پێَم ده‌كردو له‌ ریزی فێرگه‌ی تۆپی پێی خاك یاریم ده‌كرد .

*چۆن به‌شداریت له‌ ماراسۆنی به‌یروت كرد؟

-دوای ئه‌وه‌ی مامۆستا سه‌باح حه‌سه‌ن بانگهێشتی كردم و له‌ رێگای باوكم و مامۆستا هه‌یسه‌می راهێنه‌رم بڕه‌ پاره‌یه‌كیان بۆ دابین كردم بۆ به‌شداری كردنم، به‌ڵام ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ تێچووی گه‌شته‌كه‌می ته‌واو نه‌ده‌كرد، بۆیه‌ ناچاربووم مۆبایله‌ تایبه‌ته‌كه‌ی خۆم بفرۆشم .

* ئامانج له‌ به‌شداریكردنت له‌ ماراسۆنه‌كه‌ چی بوو ؟

- ته‌نها بو په‌ێداكردنی ئه‌زموونی زیاترو راهاتن له‌سه‌ر كه‌شی ركابه‌رییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه‌ به‌ پێی ستاندارده‌ جیهانیه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن .

* هیچ ئه‌نجامێكت له‌ سه‌ر ئاستی عێراق به‌ده‌ستهێناوه‌ ؟

- به‌ڵی له‌سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده‌و یانه‌كانی عێراق پله‌ی دووه‌م و سێهیه‌مم به‌ده‌ستهێناوه‌.

‌ 285 جار بینراوه‌
11/23/2018 10:41:23 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved