»  وەرزش
ماڵمۆ ساندای : كه‌ركوك خۆشه‌ویستترین شاره‌ بۆ من
ئا/ هه‌واڵ

 ماڵمۆ ساندای یاریزانی پیشه‌گه‌ری نه‌یجیری بۆ ئه‌و وه‌رزه‌ی خولی نایابی تۆپی پێ كوردستان گه‌ڕایه‌وه‌ كه‌ركوك و له‌ریزی  یانه‌ی گازی باكور یاری ده‌كات و ده‌ڵێت من و هانده‌رانی تۆپی پێی كه‌ركوك یه‌كتریمان خۆش ده‌وێت.

هۆكار چی بوو بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ گه‌ڕایته‌وه‌ بۆ شاری كه‌ركوك ؟

- من شاری كه‌ركوكم خۆشده‌وێت و كه‌ركوكییه‌كانیش منیان خۆشده‌وێت

*ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ له‌ چیه‌وه‌ دروست بوو ؟

- ئه‌مه‌ سێیه‌مین وه‌رزی خولی كوردستانه‌ له‌كه‌ركوك یاری ده‌كه‌م و له‌و ماوه‌یدا هانده‌ران چ له‌ یاریگا بێت یاخود له‌ ده‌ره‌وه‌ی بێت خۆشه‌ویستیه‌كی راده‌به‌ده‌ریان بۆم ده‌ربڕیوه‌و وه‌كو هه‌ر تاكێكی كه‌ركوك هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ كردووم .

*هیچ یانه‌یه‌كی كوردستان بۆندی پێشكه‌ش كردیت ؟

-من یاریزانێكی پیشه‌گه‌رم، به‌ڵام هه‌میشه‌ یانه‌كانی كه‌ركوك هه‌ڵده‌بژێرم بۆ چه‌ندین هۆكار، بۆیه‌ هه‌میشه‌ حه‌ز ناكه‌م كه‌ركوك جێبهێڵم چونكه‌ خۆشه‌ویسترین شاره‌ له‌ لای من .

* ئه‌و هۆكارانه‌ چین ؟

- پێش هه‌موو شتێك ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی نێوان و من كه‌ركوكیه‌كانه‌ به‌ده‌ر له‌ وه‌ش به‌ بۆچوونی خۆم ئاستی یاریزانان و یانه‌كانی كه‌ركوك له‌ شاره‌كانی تری كوردستان باشتره‌.

* هاندرانی كه‌ركوك چۆن ده‌بینیت ؟

- ئه‌وه‌ی به‌دیم كردووه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا تۆپی پێ توانیویه‌تی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان كۆ بكاته‌وه‌، فره‌ زمانی هانده‌رانی تۆپی پێی كه‌ركوك هۆكار بوون چه‌ند وشه‌یه‌كی كوردی و توركانیش فێر بم له‌گه‌ڵ زمانی عه‌ره‌بی.

‌ 423 جار بینراوه‌
11/23/2018 10:42:50 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved