»  عێراق
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆكاری مردنی ماسییه‌كانی فورات ئاشكرا ده‌كات
ئا/ هه‌واڵ

 به‌یێی راپۆرتێك كه‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌ رێگه‌ی پشكنینی تاقیگه‌ییه‌وه‌ به‌سه‌ر بڕێك له‌ ئاوی فورات له‌ عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن ده‌ركه‌وت ئاوه‌كه‌ به‌ ماده‌ی كۆڵۆنیات و كانزای قورس و ئه‌مۆنیای چڕ پیسبووه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان ماده‌ی ژه‌هراوین و ده‌بنه‌ هۆی مردنی بوونه‌وه‌ره‌ ئاوییه‌كان، به‌ڵام كاریگه‌رییان به‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌شبێت كه‌متره‌.

راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌:" پشكنینه‌كان به‌سه‌ر ماسییه‌ مردووه‌كاندا كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی تر ده‌دۆزنه‌وه‌و رێكخراوه‌كه‌ لێكۆلێنه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاماده‌ده‌كات بۆ خوێندنه‌وه‌ی له‌ دانشتنی هه‌فته‌ی دووه‌م و به‌زۆری هۆكاری مردنه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ئه‌گه‌ری بوونی په‌تای ڤایرۆسی له‌ رووباره‌كه‌ كه‌ به‌ هه‌زاران ماسی له‌ناوداوه‌.

ئه‌و پشكنینانه‌ له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی له‌ رێكخراوه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چن، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ریه‌كانی به‌سه‌ر ژینگه‌و مرۆڤه‌كان.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراقیش له‌ راپۆرتێكدا كه‌ بۆ رێكخراوه‌كه‌ی به‌رزكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت:" هۆكاری مردنی ماسییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خراپی جۆری خواردن و زۆربوونی حه‌وزی ماسی له‌سه‌ر رووباره‌كه‌و هاوكات له‌ یه‌ك مه‌تر سێجادا زیاتر له‌ (50) ماسی هه‌ن كه‌ به‌شێوه‌ی سروشتی ده‌بێت له‌ (20 ــ 25) ماسی تیادا هه‌بن.

جێی ئاماژه‌یه‌ مانگی تشرینه‌ دووه‌می ئه‌مساڵ به‌ هه‌زاران ماسی له‌كه‌ناراوه‌كانی رووباری فورات به‌هۆی ژه‌هراوی بوونه‌وه‌ مردن به‌ تایبه‌ت شاری بابل به‌ (85) كم باشووری به‌غداو بووه‌ هۆی خۆپه‌رێزی خه‌ڵكه‌ك له‌ خواردنی ماسی.

‌ 475 جار بینراوه‌
11/24/2018 12:31:17 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved