»  عێراق
هۆشداری رووخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ده‌درێت
ئا/ هه‌واڵ

 

چاودێرێكی سیاسی رایدگه‌یه‌نێت:" ململانێكانی نێوان هه‌ردوو كوتله‌ی (سائرون و فه‌تح) هه‌ڕه‌شه‌ له‌ رووخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات له‌ماوه‌ی (100) رۆژ له‌دوای دامه‌زراندنیه‌وه‌ هۆشداری ده‌دات و ئاشكراشی ده‌كات عه‌بدولمه‌هدی ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی (100) رۆژدا به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێنه‌كات حكومه‌ته‌كه‌ی تووشی داڕووخان ده‌بێت.

ئه‌حمه‌د شه‌ریفی، بۆ " الاخباریه‌" وتیشی:" عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران توانای رێكخستنی كابینه‌كه‌ی نییه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ ناتوانێت هیچ خزمه‌تێك به‌ هاوڵاتیان بكات و ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی سه‌د رۆژدا خۆی كۆنه‌كاته‌وه‌ وڵات تووشی گرفت و بۆشایی ئه‌منی ده‌بێته‌وه‌".

شه‌ریفی له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتیشی: حكومه‌تی ئێستا زۆر سسته‌ له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی و ململانێ سیاسییه‌كان بوونه‌ته‌ هۆی ته‌گه‌ره‌ خستنه‌به‌ر به‌رنامه‌كانی حكومه‌ت كه‌ زۆربه‌یان له‌سه‌ر پۆست و پله‌باڵاكان له‌ ركابه‌ریدان و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری به‌سه‌ر كارنامه‌ی ساڵانی داهاتووه‌وه‌ ده‌بێت"،

جێی ئاماژه‌یه‌ ململانێ زۆره‌كان له‌ نێوان هه‌ردوو كوتله‌ی سائرون و فه‌تح رۆژ له‌دوای رۆژ زیاد ده‌كات و ئه‌مه‌ش كاره‌ساتی ئه‌منی و سیاسی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌ ده‌ره‌نجامدا ئه‌گه‌ری رووخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانیش ئێستا له‌ بارودۆخێكی خراپ و شپرزه‌دایه‌ چونكه‌ شه‌رعیه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر مه‌حه‌كه‌.

‌ 464 جار بینراوه‌
11/24/2018 12:38:34 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved