ئا/ هه‌واڵ
له هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ندین
رووداوی كوشتن و دزین و تیرۆر له ناوچه جیاجیاكانی شاری كه‌ركوك روویانداوه، له
گۆشه‌ی هه‌فته رووداوی كه‌ركوك، پوخته‌ی رووداوه‌كان بخوێنه‌وه.
*رۆژی پێنجشه‌ممه 15/11بنكه‌ی پۆلیسی مولته‌قا، رایگه‌یاند: تیرۆریستانی
داعش هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی (كه‌مال عبد صبر) موختاری گوندی (موڕاته سه‌غیره)ی
سه‌ر به ناحیه‌ی مولتهقاو له ئاكامدا كوڕێكی به ناوی موههندیان برینداركردووه
و به‌و هۆیه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
* رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو 17/11،
به‌شی پۆلیسی داقوق رایگه‌یاند:” له رێگه‌ی داقوق ئۆتۆمبێلێكی جۆری پێكابێكی ده‌بڵ
كابینه‌ی ژماره سلێمانی شۆفێره‌كه‌ی به‌ناوی عه‌تییه شایعه خۆی كێشاوه به ئۆتۆمبێلێكی
جۆری ئۆپڵ كه شۆفێره‌كه‌ی به‌ناوی پشتیوان غازی محه‌مه‌د و بۆته هۆی برینداربوونی
هه‌ریه‌ك له شامل عه‌لی شامل و دیاكۆ پشتیوان غازی و شاهۆ پشتیوان به‌و هۆیه‌وه
گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌و هاوكات شۆفێری پیكابه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
*هاوكات هه‌مان رۆژ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
هه‌وڵگری و بنبڕكردنی تیرۆری كه‌ركوك رایگه‌یاند:”مه‌فره‌زه‌یه‌كی هاوبه‌ش له یه‌كه‌ی
هه‌واڵگری و به‌شی بازگه‌كان و هه‌واڵگری پۆلیس فیدراڵی و ده‌سته‌ی ئاسایشی نیشتمانی
به‌پێی ماده‌ی چواری تیرۆر گومان‌لێكراو (سیف نه‌زیر جاسم ) له قه‌زای پردێ ده‌ستگیرده‌كه‌ن
و لێكۆلینه‌وه به‌رده‌وامه.
*رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو
20/11، خۆپیشاندانێكی ئاشتییانه له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی كاره‌باوه
له به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای گه‌ڕه‌كی”زه‌هرا”
به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا داواكار بوون له دامه‌زاندنی گرێبه‌سته‌وه بكرێنه دامه‌زراندنی
هه‌میشه‌یی.
*هه‌مان رۆژ بنكه‌ی پۆلیسی عه‌داله
رایگه‌یاند:”له گه‌ڕه‌كی “البدر” نزیك پردی پێشانگاكان دوای هه‌ڵكه‌ندنی زه‌وی له
سه‌ر شه‌قامه‌كه (15) بۆمبی هاوه‌نی (60)ملم و (80) ملم دۆزراوه‌ته‌وه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ رژێمی پێشوو.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”پسپۆری
ته‌قه‌مه‌نییه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاره‌ساتێكی لێبكه‌وێته‌وه
به‌سه‌لامه‌تی بۆ شوێنی مه‌به‌ست گواستراونه‌ته‌وه.
* هاوكات هه‌ر سێشه‌ممه‌ی
رابردوو له ناحیه‌ی تازه‌ی باشوری كه‌ركوك له‌لایه‌ن خوێندكاران و مامۆستایانی
ناحیه‌كه‌وه خۆپیشاندانێكی مه‌ده‌نیانه به‌ڕێوه‌چووه، داوای پڕكردنه‌وه‌ی میلاكی
مامۆستایان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و خزمه‌تگوزاری كران.
* هه‌روه‌ها له هه‌مان رۆژ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
هه‌واڵگری وبنبڕكردنی تیرۆری كه‌ركوك رایگه‌یاند: كه‌سێك به‌ناوی ( قه‌حتان عوتاب
سه‌لمان) به‌پێی ماده‌ی چواری تیرۆر له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی (العداله)و له گه‌ڕه‌كی
واستی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستگیرده‌كرێت.
راشیگه‌یاند:”هه‌ره‌یه‌كه له
تۆمه‌تباران ( عیماد صالح محمد جبوری و ئه‌مه‌ل عه‌لی سلێمان) به‌پێی ماده‌ی چواری
تیرۆر له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی (له‌یلان)ـه‌وه له خێوه‌تگه‌ی له‌یلان ده‌ستگیرده‌كرێن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری
وبنبڕكردنی تیرۆری كه‌ركوك، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه:” تۆمه‌تبارێك به‌ناوی سه‌لیمه
عه‌لی عه‌بدوڵا جبوری له‌هه‌مان مادده‌ی تیرۆر له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی (عروبه)ه‌وه
له گه‌ڕه‌كی په‌نجا عه‌لی ده‌ستگیرده‌كرێت.
* به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی
تاوانه‌كانی دوبز رایگه‌یاند:”یونس عه‌بدوڵا مه‌حمود، سه‌ربه هێزه‌كانی تۆپهاوێژی
فیرقه‌ی 16 و كه له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی موسڵ و ئێستا دانیشتوی قه‌زای دوبزه، له
لایه‌ن هه‌واڵگری سه‌ربازیی فیرقهكهیهوه ده‌ستگیركراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوكاری
تیرۆریستێكی داعشی كردوه به ناوی قیس ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا ، له ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامه.
*چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 21/11،
نوێنه‌ری پۆلیسی به‌رگری دامه‌زراوه‌كان رایگه‌یاند:”بۆمبێكی چێنراو نزیك (مكتب
خالد) ته‌قیوه‌ته‌وه‌و بۆته هۆی كوشتنی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی مه‌جید صهدلم عه‌لی و
برینداربونی حوسێن عه‌لی كه دانیشتوی شاری كه‌ركوكن.
*هه‌مان رۆژ، به‌شی كاروباری هه‌واڵگری
بازگه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند:”هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی حه‌سه‌ن محه‌مه‌د كه دانیشتوی
شاری به‌غدایه له بازگه‌ی تازه ده‌ستگیر كرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی باری
شارستانی ساخته‌ی پێبووه، ره‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی له‌یلان كراوه به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه
له‌گه‌ڵیدا.
*هاوكات هه‌ر رۆژی چوارشه‌ممه،
بنكه‌ی پۆلیسی رحیماوه، رایگه‌یاند:”هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی ئه‌حمه‌د ئازاد عه‌لی، له
ماڵی خۆیدا له‌گه‌ڕه‌كی شۆراو له رێگه‌ی ده‌مانچه‌یه‌كه‌وه خۆی ده‌كوژێت.
*هاوكات هه‌ر رۆژی چوارشه‌ممه‌ی
رابردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و
دژه تیرۆر، رایگه‌یاند:”نوسینگه‌ی داقوقی هه‌واڵگری و دژه تیرۆر، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی
بۆ تۆمه‌تبار مه‌حمود عواد حه‌مه‌د عزاوی، كه دانیشتوی گوندی سهێلی سه‌ربه‌قه‌زای
داقوقه ده‌كردوه، چونكه ناوبراو له‌مادده‌ی 4ی تیرۆر داواكراوه.
*هاوكات هه‌ر رۆژی چوارشه‌ممه
له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه كێوماڵی وادی شای سه‌ربه‌قه‌زای داقوق و گونده‌كانی
ده‌وروبه‌ری كرا‌و به‌وهۆیه‌وه تۆمه‌تبارێك به‌ناوی محه‌مه‌د عیماد خزێر ئیبراهیم
عه‌زاوی به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵه‌ر ده‌ستگیركرا و هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر
حه‌شارگه‌یه‌كی تیرۆریستان.