»  کوردستان
ساخته‌كارێكی دراو له‌ كه‌ركوك ده‌ستگیر ده‌كرێت
هه‌واڵ

 

به‌تۆمه‌تی ساخته‌كردن له‌ دراوی عێراقی و ره‌وانه‌كردنی بۆ بازاڕه‌كان تۆمه‌تبارێك له‌ باكوری كه‌ركوك ده‌ستگیر ده‌كرێت و له‌ ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك، تایبه‌ت به‌ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”كه‌سێك به‌تۆمه‌تی ساخته‌كردنی پاره‌ له‌ باكوری شاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”ئه‌و كه‌سه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ ساخته‌كردنی بڕێكی زۆری دراوی عێراقی”.

به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ له‌ پۆلیسی كه‌ركوك كه‌نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌، جگه‌ له‌ كه‌سه‌كه‌ چه‌ندین كه‌لوپه‌ل و ئامێری ساخته‌كردنی دراوی پێگیراوه‌، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد:”له‌ ئێستادا ئه‌و تۆمه‌تباره‌ له‌ ژێرلێكۆڵینه‌وه‌دایه‌”.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكرد:”تیمه‌ پسپۆره‌كانی پۆلیس و لایه‌نه‌ ئه‌منیه‌كانی دیكه‌ی شاره‌كه‌ به‌ وردی به‌دواداچون و  مامه‌ڵه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ده‌كه‌ن تارێگری بكه‌ن له‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ دراوی ساخته‌ له‌ شاره‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌”.

‌ 343 جار بینراوه‌
11/24/2018 12:49:43 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved